مەسرور بارزانی: جەخت لە گرنگی جێبەجێكردنی ڕێككەوتننامەی شەنگال دەکەینەوە

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە حەوتەمین ساڵیادی هێرشی داعش بۆ سەر شنگال پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، حكومەتی هەرێم بەردەوام دەبێت لە هەوڵەکانی بۆ گەڕاندنەوەی خوشک و برا ئێزدییە ئاوارەکان بۆ شوێنەکانیان، جەختیش لە گرنگی جێبەجێكردنی ڕێككەوتننامەی شەنگال و ئاساییکردنەوەی دۆخی قەزاكە دەكاتەوە.

مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم لە پەیامەكەیدا ئاماژەی بەوەكردووە، “جینۆسایدی ئێزدییان، تاوانێكی ئەوەندە دڕندانەیە کە هەمیشە لە ویژدانی گەلی کوردستان و مرۆڤایەتی دەمێنێتەوە، بۆیە پێویستە بەردەوام بە ڕێز و شکۆوە یادی قوربانییانی ئەو کۆمەڵکوژییە بکەینەوە”.

دووپاتی كردووەتەوە، “حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەردەوام دەبێت لە هەوڵەکانی بۆ گەڕاندنەوەی سەربەرزانەی خوشک و برا ئێزدییە ئاوارەکان بۆ شوێنەکانیان و کارکردن لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، لەپێناو ئاوەدانکردنەوەی شەنگال و دەڤەرەکانی دیکەی خوشک و برا ئێزدییەکان”.

مەسرور بارزانی لە پەیامەكەیدا جەخت لە گرنگی جێبەجێكردنی ڕێككەوتننامەی شەنگال و ئاساییکردنەوەی دۆخی قەزاكە دەكاتەوە، “بۆ زەمینەخۆشکردن بۆ ئەوەی ئاوارەكان بە شێوەیەکی سەربەرزانە، بگەڕێنەوە بۆ زێدی خۆیان و دەڤەرەکەش ئاوەدان بکرێتەوە”.

دەشڵێت، “لە هەمانکاتدا هەوڵەكانیشمان زیاتر چڕ دەكەینەوە بۆ دادگاییكردنی تاوانبارانی داعش و هاوكارەکانیان و ئاشكراكردنی چارەنووسی تەواوی بێسەروشوێنكراوان”.

بابەتی پێشتر

فەرمانی 74 و 3ی ئاب.. ناچاركردنی گەلێك لەنێوان بژاردەكانی كوشتن، ڕفاندن و هەڵهاتندا

بابەتی دواتر

پەرلەمانی كوردستان: بەرپرسانی تاوانی دژ بە ئێزدییەكان دادگایی بكرێن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕاپەڕین.. تەرمی گەنجێک دۆزرایەوە

  بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەڕین ئاشکرایکرد، تەرمی گەنجێکیان دۆزیوەتەوە کە لە ڕووباری گوندی دۆڵەبەفرە خنکاوە. لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی…
Total
0
Share