ڕاپەڕین.. تەرمی گەنجێک دۆزرایەوە

 

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەڕین ئاشکرایکرد، تەرمی گەنجێکیان دۆزیوەتەوە کە لە ڕووباری گوندی دۆڵەبەفرە خنکاوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەڕین بڵاویکردەوە، کەمێک ئەمڕۆ هەینی تەرمی گەنجێکیان دۆزیوەتەوە کە لە ڕووباری گوندی دۆڵەبەفرە خنکاوە.

ئەو گەنجەی تەرمەکەی دۆزراوەتەوە ناوی ( ع . ع . ح )ـە و ڕەگەزی نێرە، لەدایک بووی ساڵی 2004ـە پیشەی خوێندکارە، دانیشتووی ناحیەی ژاراوەی سەربە قەزای پشدەر (قەڵادزێ)یە.

هاوڕێکانی ئەو گەنجە ڕووداوەکەیان بەمجۆرە بۆ پۆلیس گێڕاوەتەوە، “دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چوون بۆ نزیک ڕووبارەکە، بەڵام هاوڕێکەیان چووە بۆ مەلەکردن و بەهۆی نەشارەزایی خنکاوە، کە پێشتر پێیان وتووە مەچۆ بۆ مەلەکردن”.

دوای تێپەڕینی زیاتر لە یەک کاتژمێر لە دیارنەمانی تەرمەکەی لەلایەن ئاسایشی ژاراوەوە دەرهێندراوەتەوە و گەیەندراوەتە نەخۆشخانە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشناسیی هەرێمی کوردستان: بارانبارین لە سەنتەری شارەکان دەستپێدەکاتەوە

کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان بارانبارین دەستپێدەکاتەوە و سەنتەری شارەکانیش دەگرێتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی…
Total
0
Share