بەڕێوبەری دەروازەی سەرزێڕ: لایەنێک بە کوشتنی ئەفسەرەکەی ئاسایش تۆمەتبار ناکەین

ئێوارەی ئەمڕۆ 8 ی تشرینی یەکەم، بەڕێوبەری ئاسایشی دەروازەی سەرزێڕ لەبەردەم ماڵەکەی خۆیدا تەقەی لێکرا و کوژرا، بەڕێوبەری دەروازەکەش دەڵێت، ئەوان کەس بە کوشتنی تۆمەتبار ناکەن.

عیرفان سلێمان، بەڕێوبەری دەروازەی سەرزێڕ، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “غازی ساڵح ئالیخان، بەڕێوبەری ئاسایشی دەروازەی سەرزێڕ لە کاتی گەڕانەوەی لەبەردەم ماڵەکەی خۆیدا تەقەی لێکراوە و دوای بریندار بوونی لە نەخۆشخانە گیانی لە دەستداوە”.

بەڕێوبەری دەروازەکە پەنجەی تۆمەت بۆ هیچ لایەنێک ڕاناکێشێت، لە کاتێکدا ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم دەیخاتە پاڵ گروپێک بەناوی “تیرۆرستان”.

کوشتنی بەڕێوبەری ئاسایشی دەروازەی سەرزێڕ ڕەنگە ناکۆکییەکانی نێوان پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و پارتی دیموکراتی کوردستان لە دەڤەرەکەدا ئاڵۆزتر بکات، بە تایبەت کاتێک ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم ئاشکرایکردووە کە غازی ساڵح پێشتر هەڕەشەی لێکراوە.

دەروازەی سنوری سەرزێر ، خاڵی سنورییە لە نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی تورکیا دەکەوێتە سنوری قەزای ئامێدی، ئەو ناوچەیەش ناوچەی بەر یەککەوتنی نێوان پەکەکە و پارتییە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوخشە ناسیح: هەوڵدەدەین فێستیڤاڵێکی هاوشێوەی هەنار بۆ هەنجیر بکەین

پارێزگاری هەڵەبجە، ڕایگەیاند، هەوڵدەدەین فێستیڤاڵێکی هاوشێوەی هەنار بۆ هەنجیر بکەین. نوخشە ناسیح، پارێزگاری هەڵەبجە، ڕایگەیاند، لە هەفتەی داهاتوودا…
زیاتر ببینە

کارەبای سلێمانی: پرۆژەیەکی کارەبا بە بودجەی زیاتر لە ملیارێک دینار جێبەجێدەکرێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە سەیدسادق، پرۆژەیەکی کارەبا بە بودجەی زیاتر لە ملیارێک دینار جێبەجێدەکرێت. بەپێی راگەیەندراوێکی…
Total
0
Share