قوباد تاڵەبانی: نیگەرانم ڕۆژانە هەواڵی ناخۆش لە ناوچە دابڕێندراوەكانەوە دەبیستم

جێگری سەرۆك وەزیران لەگەڵ سەرۆكی دەستەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم كۆبووەوە و دەشڵێت، “نیگەرانم ڕۆژانە هەواڵی ناخۆش لە ناوچە دابڕێندراوەكانەوە دەبیستم، هەر لە پێشێلكردنی مافە دەستوورییەكانی كورد و توركمان و عەرەبە ڕەسەنەكان و كریستیانەكانی كەركوك تا كێشەی زەوییە كشتوكاڵییەكان”.

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم لەگەڵ فەهمی بورهان، سەرۆكی دەستەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم كۆبووەوە و ڕایگەیاند، “نیگەرانم ڕۆژانە هەواڵی ناخۆش لە ناوچە دابڕێندراوەكانەوە دەبیستم، هەر لە پێشێلكردنی مافە دەستوورییەكانی كورد و توركمان و عەرەبە ڕەسەنەكان و كریستیانەكانی كەركوك تا كێشەی زەوییە كشتوكاڵییەكان، گرفتە ئیداری و سیاسی و ئەمنی و ئابورییەكانی خانەقین و دوبز و دوز و دەشتی نەینەوا و شەنگال و كێشەی خوێندنگە كوردییەكان”.

جێگری سەرۆك وەزیران ڕاشیگەیاند، “لە كۆبوونەوەم لەگەڵ سەرۆكی دەستەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم جەختمكردەوە دەبێت چ وەك حكومەتی هەرێم و چ وەك لایەنە سیاسییەكان هەموو پێكەوە هەوڵ و توانای خۆمان بخەینەگەڕ بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی ئەم ناوچانە و نابێت لەوە زیاتر پشتگوێبخرێن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەشێك لە تۆمەتبارانی ماددەی هۆشبەر لە هەرێم بەڕوبەڕوبوونەوەی چەكداری دەستگیركراون

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی نه‌هێشتنی مادده‌ هۆشبەرەكانی هەرێم ئاماری شه‌ش مانگی ئه‌مساڵی بڵاوكرده‌وه‌ و ڕایگەیاند، له‌و ماوه‌یه‌دا 881 كه‌سیان به‌تۆمه‌تی…
Total
0
Share