كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبای نیشتمانی بە هاوڵاتییان راگەیەندرا

وتەبێژی وەزارەتی كارەبای هەرێم رایدەگەیەنێت، لە شەو و رۆژێكدا 7 بۆ 10 كاتژمێر كارەبای نیشتمانی بە هاوڵاتییان دەدرێت و بەپێی ناوچەكان دەگۆڕدرێت.

ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی كارەبای هەرێم لە دیدارێكیدا رایگەیاند، مانگی رابردوو خواست نزمبووە 16 كاتژمێر كارەبا بە هاوڵاتییان دراوە و لە ئێستادا خواست لەسەر كارەبای نیشتمانی زیادیكردووە.

وتیشی، “لە ئێستادا لە ناوچە ساردەكان لەسەروو 7 كاتژمێر كارەبای نیشتمانی بە هاوڵاتییان دەدرێت و لە ناوچە گەرمەكاندا سەروو 10 كاتژمێر كارەبای نیشتمانی بە هاوڵاتییان دەدرێت و بڕی ئەو كارەبایەی بەرهەمدەهێندرێت بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەكرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رۆژی شەممە تەرمی شەهیدی تێكۆشەر ئاكام عومەر دەگاتەوە خاكی كوردستان

نووسینگەی رۆژنامەوانیی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بڵاویكردووەتەوە، ‎هاوڵاتییانی خۆشەویستی هەرێمی كوردستان ئاگاداردەكەینەوە رۆژی شەممە 17ی…
Total
0
Share