ئەمریكا 24 دیپلۆماتكاری دیكەی ڕوسی دەردەكات

باڵیۆزی ڕوسیا لە ئەمریكا ئاشكرایدەكات، واشنتۆن فەرمانیكردووە 24 دیپلۆماتی دیكەی ڕوسی لە وڵاتەكەی دەربكات.

ئەناتۆڵی ئانتۆنۆڤ، باڵیۆزی ڕوسیا لە ئەمریكا لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ گۆڤاری ناشناڵ ئینترێست، ڕایگەیاندووە، ناوی 24 دیپلۆماتكاری ڕوسییان بەدەستگەیشتووە كە دەبێت تا یەك مانگی دیكە ئەمریكا جێبهێڵن، بەهۆی ئەوەی ماوەی رێگەپێدانی مانەوەیان كۆتایی پێدێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، زۆربەی ئەو دیپلۆمەتكارانە بەبێ ئەوەی كەسێك بێتەوە شوێنیان، ئەمریكا بەجێدەهێڵن.

باڵیۆزی ڕوسیا لە ئەمریكا باسی لەوەشكردووە، لە دوای كۆبوونەوەكەی مانگی شەشی ڕابردووی نێوان جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا و ڤلادمێر پۆتین سەرۆكی ڕوسیا لە جنێڤ، بارودۆخی باڵیۆزخانەكانی دوو وڵاتەكە هیچ نەگۆڕاوە.

قسەكانی باڵیۆزی ڕوسیا لە ئەمریكا دوای ئەوەدێت، پێشتر ڕوسیا وەرگرتنی كارمەندانی ناوخۆیی لە باڵیۆزخانەكەی لە ئەمریكا قەدەغەكرد، ئەوەش وەكو وەڵامێك بۆ دەركردنی دیپلۆماتكارە ڕوسییەكان لەلایەن ئەمریكاوە و داخستنی ژمارەیەكی زۆر لە دامەزراوە دیپلۆماتییەكان لەلایەن هەردوو وڵاتەوە.

بابەتی پێشتر

نرخی نەوت بە شێوەیەكی بەرچاو دابەزی

بابەتی دواتر

فەرمانی 74 و 3ی ئاب.. ناچاركردنی گەلێك لەنێوان بژاردەكانی كوشتن، ڕفاندن و هەڵهاتندا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

روسیا ئامادەكاری بۆ كارپێكردنی یەكەم مانگی دەستكردی تایبەت بە ئینتەرنێت دەكات

دامەزراوەی (ریشینیۆڤ)ی روسی رایدەگەیەنێت، شارەزایان مانگی Skif-D دەخەكار كە لەناوخۆدا پەرەیپێدراوە بۆ زامنكردنی خزمەتگوزارییەكانی ئینتەرنێت. یفغینی نیستیرۆڤ، بەڕێوەبەری…
Total
0
Share