سەرۆكی تونس: 460 كەس وڵاتیان تاڵانكرد و پێویستە پارەكان بگەڕێندرێنەوە

قەیس سەعید، سەرۆكی تونس

سەرۆكی تونس 460 كەس تۆمەتباردەكات بە دزینی سامانی وڵاتەكەی و جەختدەكاتەوە لەسەر پێویستی گەڕاندنەوەی ئەو پارانە.

قەیس سەعید، سەرۆكی تونس ڕایگەیاند، ژمارەی ئەوانەی سامانی وڵاتیان تاڵانكرد دەگاتە 460 كەس، ئاماژەی بەوەشكرد كە لیستێكی بەناوی ئەو كەسانەوە لایە كە دەستیان بەسەر پارە دزراوەكاندا گرتووە.

سەرۆكی تونس ژمارەیەك لە پەرلەمانتارانی وڵاتی بە بەدەستهێنانی سامانی نایاسایی و، سودوەرگرتن لە پارێزبەندیی پەرلەمانی تۆمەتباركرد و، دوپاتیشیكردەوە، پێویستە پارە دزراوەكان بگەڕێندرێتەوە بۆ گەلی تونس.

لێدوانەكەی سەرۆكی تونس بە چەند ڕۆژێك دێت پاش ڕاگەیاندنی هەڵپەساردنی كاری پەرلەمان بۆ ماوەی 30 ڕۆژ و بەخشینی هشام مشیشی سەرۆكی حكومەت لە ئەركەكەی و گرتنەدەستی دەسەڵاتی جێبەجێكردنی وڵاتەكەی.

سەعید بڕی پارە دزراوەكانی وڵاتەكەی بە 13500 ملیار دینار (نزیكەی چوار ملیار یۆرۆ) خەمڵاند.

هاوكات پێشنیاری “سوڵحێكی سزایی”یشی كرد كە ئەویش ئەنجامدانی پڕۆژەی پەرەپێدانە لەلایەن ئەو كەسانەوە لە ناوچە پشتگوێخراوەكان و گرتنەئەستۆی بەرپرسیارێتییەكەی بۆ ماوەی 10 ساڵ.

داواشی لە بازرگانان كرد نرخی ماددە خۆراكییەكان كەمبكەنەوە وەك ڕەچاوكردنێك بۆ توانای كڕینی هاوڵاتییان.

بابەتی پێشتر

ڕوونكردنەوە لەبارەی كۆچبەرە كوردە بێسەروشوێنەكانەوە دەدرێت

بابەتی دواتر

بافڵ تاڵەبانی بۆ ڕێواز فایەق: ئەو بەربەستانەی بۆ مەرامی تایبەت دروستکرابوون نەھێڵران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share