نرخی نەوت بە شێوەیەكی بەرچاو دابەزی

نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیهان بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی و بەراورد بە دوێنێ، هەر بەرمیلێك دوو دۆلار لە نرخەكەی كەمبووەوە.

بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لەگەڵ كردنەوەی بازاڕەكاندا نرخی نەوتی برێنت بە 72.91 مامەڵەی پێوەكرا، لە كاتێكدایە دوێنێ نرخەكەی سەروو 74 دۆلار بوو.

هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خۆرئاوای تەكساسیش لە 73.27 دۆلار بۆ 71.24 دۆلار دابەزی.

لەدوای ڕێککەوتنی ئۆپیک پڵەس بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنان بەبڕی 400 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، نرخی نەوت چەند جارێك گۆڕانكاری بەسەرداهاتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نیویۆرک تایمز لە زاری چەند بەرپرسێکی باڵای ئەمریکی: بەشی زۆری ئۆپراسیۆنەکانی ئیسرائیل بێئەنجام بوون

بنیامین ناتانیاهۆ ترسی خۆی دەربڕیوە لە ئەگەری وەستاندنی جەنگ، لەکاتێکدا شکستیانهێناوە لە پێکانی بەشێکی زۆری ئامانجەکانیان. ڕۆژنامەی نیویۆرک…
Total
0
Share