شەڕی ئۆكرانیا دەگۆڕێت بۆ جەنگی ئەتۆمی؟

“هیچ كەسێك نابێتە براوەی جەنگی ئەتۆمی”

وتەبێژی پنتاگۆن دەڵێت، واشنتن هیچ هۆكارێك نابینێت بۆ سەركێشانی قەیرانی ئۆكرانیا بۆ ئەوەی ببێتە جەنگی ئەتۆمی.

جۆن كێربی وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا (پنتاگۆن) ڕایگەیاند، هاوڕام لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕوسیا بەوەی هیچ كەسێك نابێتە براوەی جەنگی ئەتۆمی و پێویستە ڕوونەدات، هیچ هۆكارێك نییە بۆ گەیاندنی ململانێكەی ئێستای ئۆكرانیا بۆ ئەو ئاستە.

وتیشی، “بەوردیی چاودێریی دۆخەكە دەكەین، هیچ شتێك نابینین كە ناچارمان بكات بۆ گۆڕینی ئاستی ئامادەیی هێزی ستراتیژیی وەڵامدانەوەی ئەتۆمیی و، پلەی ئامادەییمان بۆ بەرگریكردن لە وڵات و هاوپەیمانەكانمان”.

ڕۆژێك پێشتر لاڤرۆڤ لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا هۆشداریدا لە مەترسییەكانی هەڵایسانی جەنگی ئەتۆمی و بە “زۆر گەورە” ناویبرد.

لای خۆیەوە چین ڕایگەیاند هیچ بەرژەوەندییەكی نییە نە خۆی و نە هیچ كەس لە ڕوودانی جەنگی سێیەمی جیهان، جەختیشیكردەوە لەسەر پاڵپشتییەكانی بۆ دۆزینەوەی ململانێكانی ئۆكرانیا بە ڕێگا دیپلۆماسییەكان.

لە 24ی شوباتی ڕابردووەوە شەڕی ڕوسیا بۆسەر ئۆكرانیا دەستیپێكردووە و دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە دوو مانگ هێشتا ڕوسیا ئەنجامێكی ئەوتۆی بەدەستنەهێناوە.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی دەرەوەی عێراق: دەبينە سەكۆیەك بۆ نزیك بوونەوەی ئێران و سعودیە

بابەتی دواتر

غازی شل هەرزاندەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت دابەزی

نرخی نەوت بە بەراورد بە دوێنێ پێنجشەممە لە بازاڕەكانی جیهان دابەزینی بەخۆوە بینی و یەك بەرمیل نەوتی خاوی…
Total
0
Share