روسیا ئامادەكاری بۆ كارپێكردنی یەكەم مانگی دەستكردی تایبەت بە ئینتەرنێت دەكات

دامەزراوەی (ریشینیۆڤ)ی روسی رایدەگەیەنێت، شارەزایان مانگی Skif-D دەخەكار كە لەناوخۆدا پەرەیپێدراوە بۆ زامنكردنی خزمەتگوزارییەكانی ئینتەرنێت.

یفغینی نیستیرۆڤ، بەڕێوەبەری دامەزراوەكە رایگەیاند، بەمنزیكانە كار بە مانگی Skif-D دەكرێت، كە یەكەم مانگی تایبەت بە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریی ئینتەرنێتە لەلایەن روسیاوە هەڵبدرێت لە چێوەی پرۆژەی Sphere.

روسیا لە 22ی ئەم مانگە، ئەو مانگە دەستكردەی لەگەڵ سێ مانگی دەستكردنی دیكە لە جۆری Gonets-M رەوانە كردووە.

بەپێی وتەی بەڕێوەبەرەكە مانگە دەستكردەكان رەوانەی خولگەكانی زەوی كراون بە مووشەكی روسی لە جۆری Soyuz-2.1b كە لە بنكەی بایكۆنۆر-ی بۆشایی ئاسمانەوە هەڵدراوە.

پێشتر دامەزراوی (روس كۆسمۆس) ئاماژەی بەوەدا سیستمی Sphere، كە دەیەوێت نوێكردنەوەی تیائەنجامبدات لە بۆشایی ئاسماندا، حەوت مانگی دەستكردی لە جۆری Express لەخۆدەگرێت لەگەڵ چوار مانگی نوێ لە جۆری Express-RV و 12 مانگی Skif تایبەت بە زامنكردنی تۆڕی بەرفراوانی ئینتەرنێت و، 264 مانگی Marathon تایبەت بە ئینتەرنێتی شمەك، سەرەڕای دوو مانگی پەیوەندی لە جۆری Yamal و چەندینی دیكە.

بابەتی پێشتر

ئوسترالیاش بەشێک لە ژنان و منداڵانی داعش لە هۆل دەگەڕێنێتەوە وڵاتەکەی

بابەتی دواتر

بەریتانیا تەنها بەشی نۆ ڕۆژ گازی ماوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share