ئیلیزیێ: ماكرۆن بەڵێنی هاوكاریكردنی زیاتری ڕۆژئاوای كوردستانی داوە

کۆشکی ئیلیزیێ ئاشكرایكرد، لە كۆبوونەوەیدا لەگەڵ شاندەكەی ڕۆژئاوای كوردستان، ئیمانوێل ماکرۆن بەڵێنی بەردەوامبوونی هاوكارییەكانی فەڕەنسای بۆ ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری و شەڕڤانان داوە.

کۆشکی ئیلیزیێ لەبارەی ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەی ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەڕەنسا و شاندەكەی ئەنجومەنی سوریای دیموكرات زانیاریی بڵاوكردووەتەوە، دەڵێت، ماکرۆن سوور بووە لەسەر ئارامیی سیاسی لە ناوچەكانی ژیر دەسەڵاتی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری، هەروەها بەڕێوەبردنێكی گەشتر و سەرکەوتووتر، کە بەرای سەرۆكی فەڕەنسا “پێویستی بە کاری زیاتر هەیە”.

ئیلیزیێ ئاشكرایكردووە، ماكرۆن دووپاتیكردووەتەوە كە وڵاتەكەی لەگەڵ هێزەكانی سوریای دیموكرات – هەسەدە لە شەڕی دژی تیرۆر بەردەوام دەبێت، بەشێوەیەك، لە ساڵی 2017 و دوای كۆنترۆڵكردنەوەی ڕەققەوە، فەڕەنسا زیاتر لە 100 ملیۆن یورۆ هاوکاریی مرۆیی گەیاندووە، ماكرۆن بەڵێنیداوە هاوکارییەکانیان زیاتریش دەکەن.

ماکرۆن سەرسامیی خۆشی بە ئازایەتیی شەڕڤانان و گەلی باكوور و خۆرهەڵاتی سوریا دەربڕیوە و سڵاوی بۆ ناردوون.

چەند ڕۆژی ڕابردوو لەسەر بانگهێشتی ئیمانوێل ماکرۆن، شاندێكی ئەنجومەنی سوریای دیموكرات سەردانی فەڕەنسای كرد، لە كۆشكی ئیلیزیێ لەگەڵ سەرۆكی وڵاتەكە كۆبوونەوە.

ئەو بانگهێشت و كۆبوونەوەیە نیگەرانیی توركیای لێكەوتەوە و ڕەخنەی لەو هەنگاوەی پاریس گرت.

بابەتی پێشتر

ئاوی هەولێر: ئێوارەی ئەمڕۆ ئاوی ئیفرازەکان بەردەدرێنەوە

بابەتی دواتر

 پۆلیسی سلێمانی تەقەکەرەكەی شەوی ڕابردووی دەستگیرکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share