قوباد تاڵەبانی بۆ پارێزگاری دهۆك: بەمنزیكانە دەسەڵاتەكان شۆڕدەكرێنەوە

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، لەمیانەی سەردانی بۆ پارێزگای دهۆك ڕایگەیاند، بەمنزیكانە دە‌سە‌ڵاتە‌كان شۆڕدە‌كرێنە‌وە‌ بۆ پارێزگار و بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكان، بۆ ئە‌وە‌ی بتوانن زووتر و باشتر خزمە‌تی ھاوڵاتییان بكە‌ن.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم ئەمڕۆ سەردانی پارێزگای دهۆكی كرد و لە كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ عەلی تەتەر پارێزگاری دهۆك و بەرپرسانی تری كارگێڕیی پارێزگاكە، لەبارەی كێشە‌ و گرفتە‌ ئیدارییە‌كان و شۆڕكردنەوەی دەسەڵاتەكان لە چوارچێوەی لامەركەزییەت و باشتر پێشكە‌شكردنی خزمە‌تگوزارییە‌كان، گفتوگۆیان كرد.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی نوسینگەكەی لە‌بارە‌ی كێشە‌ ئیدارییە‌كانە‌وە‌، جێگری سەرۆك وەزیران بە پارێزگاری دهۆكی وتووە، “بەمنزیكانە دە‌سە‌ڵاتە‌كان شۆڕدە‌كرێنە‌وە‌ بۆ پارێزگار و بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكان، بۆ ئە‌وە‌ی بتوانن زووتر و باشتر خزمە‌تی ھاوڵاتییان بكە‌ن”.

لای خۆشییەوە پارێزگاری دهۆك باسیلەوەكردووە، “بەشێك لە كێشە ئیدارییەكانیان بە شۆڕكردنەوەی دەسەڵاتەكان چارەسەر دەبن و ئە‌مە‌ش ھە‌نگاوێكی گرنگە‌”.

لە تەوەرێكی تری كۆبوونەوەكەدا باس لە‌ كێشە‌ و گرفتە‌كانی پارێزگاكە‌ كرا و چۆنییە‌تی چارە‌سە‌ركردنیان تاوتوێ كرا، پارێزگار و بە‌رپرسانی ئیدارەی دھۆكیش چە‌ند داواكارییە‌كیان خستە‌ بە‌ردە‌م جێگری سە‌رۆك وە‌زیران، كە‌ پە‌یوە‌ستن بە‌ خزمە‌تگوزاری و كێشەكانی وشكەساڵییەوە، لای خۆشیەوە قوباد تاڵەبانی بەڵێنی دا حكومەتی هەرێم كار لەسەر چارەسەركردنیان بكات.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share