پۆلیسی سلێمانی تەقەکەرەكەی شەوی ڕابردووی دەستگیرکرد

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی کەسێکیان دەستگیرکرد، کە شەوی ڕابردوو لە شەقامی سالمی شاری سلێمانی تەقەی کردووە، دەستیش بەسەر ئۆتۆمبێل و چەکەکەیدا گیراوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ئاشکرایکرد، لە کاتژمێر 2:25 خولەک کەسێک بەنایاسایی ئۆتۆمبێلی لە شەقامی سالم ڕاگرتووە و تەقەی کردووە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، تۆمەتبارەکە ناوی (د. ا. م)ــە و لەدایکبووی 1982وە، دوای گەیشتنی پۆلیسی فریاکەوتنی سلێمانی، دەستگیرکراوە و دەستبەسەر دەمانچە و ئۆتۆمبێلەکەیدا گیراوە.

ئێستا ئەو تۆمەتبارە بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە ڕاگیراوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بازرگانێکی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان: نرخی PS5 نزیکەی 40 دۆلار بەرزبووەتەوە

بازرگانێکی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان ئاشکرایدەکات، بەهۆی جێبەجێکردنی سیستمی ئەسیکۆدا، نرخی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان، بەتایبەتیش PS5 بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوونەتەوە. حاجی هێمن…
Total
0
Share