بێگەرد تاڵەبانی: نرخی گەنم هەمان ئەو نرخە دەبێت کە حکومەتی عێراق دیاریکردووە

وەزیری کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، نرخی وەرگرتنی گەنم لە سایلۆکاندا هەمان ئەو نرخە دەبێت کە حکومەتی عێراق دیاریکردووە و ئەمساڵ زیاتر لە سێ ملیۆن دۆنم زەوی داچێنراو بە گەنممان هەیە.

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکیدا ئەوەی خستەڕوو، ”سبەینێ لەگەڵ وەزیری بازرگانی و بەرپرسانی عێراق کۆدەبینەوە و پەیامی ئەوەمان هەیە کە چیتر قبوڵی ناکەین بەرێژە مامەڵە لەگەڵ جوتیارانی هەرێم بکرێت و دەبێت وەک پارێزگاکانی دیکە کاریان لەگەڵ بکرێت”.

ئەوەشی ئاشکرا کرد، ”لە پێشتردا بیانوی ئەوە هەبوو کە ئێمە رووپێوییەکی دروستمان نییە، بەڵام ئەمساڵ بە شێوەیەکی زانستی رووپێویمان کردووە و زیاتر لە سێ ملیۆن دۆنم زەوی داچێنراو بە گەنممان هەیە و گەشبینم کە دەگەین بە رێککەوتن”.

سەبارەت بە نرخی گەنم لە سایلۆکانی حکومەتدا، وەزیری کشتوکاڵی هەرێم ئاماژەی بەوە کرد، ”نرخی گەنم هەمان ئەو نرخە دەبێت کە حکومەتی عێراق رایگەیاندووە و 850 هەزار دەبێت بۆ هەر تۆنێک، هاوکات بە هیچ جۆرێک رێگەمان نەداوە یەک دەنک گەنم هاوردە بکرێت”.

دەشڵێت، ”چوار بەنداوی ستراتیژی لە هەرێم رێپێدانی بۆ کراوە و لەگەڵ وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق هەماهەنگیمان کردووە و چاوەڕوانی نووسراوی رەسمی دەکەین و بەنداوەکانیش بریتین لە بەنداوی، دەڵگە لە سنووری پشدەر، تەقتەق، مەنداوە و باکرمانە لە سنووری دهۆک”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا: ئەو خوێندکارانەی کێشەی فۆڕمی زانکۆلاینیان هەبوو کێشەکانیان چارەسەرکرا

وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا رایدەگەیەنێت، ئەو خوێندکارانەی کە ناویان لە پڕۆسەی زانکۆلاین نەگەڕابوویەوە و کێشەیان هەبوو، کێشەکانیان چارەسەرکرا.…
زیاتر ببینە

 دانیشتووانی گوندێکی سنووری ماوەت بەهۆی بەفری زۆرەوە داوای هاوکاریی بەپەلە دەکەن

لە داواکارییەکدا دانیشتووانی گوندی شەشۆی سنووری پارێزگای سلێمانی داوادەکەن قائیمقامییەتی قەزای ماوەت و پارێزگای سلێمانی بەهانای دانیشتووانی گوندەکەوە…
Total
0
Share