هاوپەیمانیی سێقۆڵی لەبەردەم “هەڕەشەی هەڵوەشاندنەوەدایە”

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

پەرلەمانتارێكی پێشوو ڕایدەگەیەنێت، ناكۆكییەك لەنێوان سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و جێگری سەرۆكی ئەنجومەنەكە هاوپەیمانیی سێقۆڵی خستووەتەبەر هەڕەشەی هەڵوەشاندنەوە.

مشعان جبوری، پەرلەمانتاری پێشووی عێراق و سەرۆكی حزبی وەتەن لە تویتێكدا بڵاویكردەوە، ناكۆكی لەنێوان حاكم زاملی، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەگەڵ محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی ئەنجومەن هەیە، زاملی سوورە لەسەر ئەوەی بەشێكە لە دەستەی سەرۆكایەتی، نەك جێگری سەرۆك.

بە وتەی ئەو ناكۆكییەكەی نێوان زاملی و حەلبوسی “هەڕەشەی هەڵوەشاندنەوە لە هاوپەیمانیی (ڕزگاریی نیشتمان) دەكات” ئەگەر موقتەدا سەدر دەستێوەردان نەكات.

دەستەواژەی دەستەی سەرۆكایەتی بەهیچ جۆرێك لەدەستووردا نەهاتووە، دادگای فیدراڵی-یش دووپاتیكردووەتەوە لەسەر نەبوونی هیچ شتێك بەناوی “دەستەی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران، بەڵكو سەرۆك و جێگرەكەی هەن!”، وەك ئەوەی جبوری ئاماژەی پێداوە.

لە 23ی ئازاری ڕابردوو هەرسێ فراكسیۆنی سەدر، بەشێك لە سوننەكان و پارتی پێكهێنانی هاوپەیمانیی (ڕزگاریی نیشتمان)یان ڕاگەیاند و ئاشكرایانكرد، كاندیدەكانیان ڕێبەر ئەحمەد بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار و محەمەد جەعفەر سەدرە بۆ پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران.

بابەتی پێشتر

تەندروستیی جیهانی: 99%ی دانیشتووانی جیهان هەوای پیس هەڵدەمژن

بابەتی دواتر

ئەنجومەنی دادوەریی هەرێم: ئامارەکانی جیابوونەوە بەرزبوونەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خۆڵبارین دەستپێدەكاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویكردووەتەوە، ئەمشەو خۆڵبارینی سووك لە چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان دەستپێدەكاتەوە. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی…
Total
0
Share