كازمی: هیچ كەسێك لەبەردەم یاسادا گەورە نییە

مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق

سەرۆكوەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، پێكهێنانی لیژنەی لێكۆڵینەوە لە ڕوداوەكانی تشرینی یەكەمی ساڵی ڕابردوو بەرپرسیارێتی دەوڵەتە بەرامبەر خوێنی گەلەكەی و دەشڵێت، “هیچ كەسێك لەبەردەم یاسادا گەورە نییە”.

مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە 18ی تشرینی یەكەم لە كۆبوونەوەیەكیدا لەگەڵ لیژنەی بەدواداچوونی ڕاستییەكان ڕایگەیاند، پێكهێنانی لیژنەكە وەك سەرلەنوێ لەدایكبوونەوەی بەهای دەوڵەتە لە هەوڵیدا بۆ داد و دادپەروەری، دەوڵەتێك كە بە بەرپرسیارێتییەوە مامەڵە لەگەڵ مافەكانی گەلەكەی دەكات.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی نوسینگەكەی، كازمی وتیشی، “مەبەست لە پێكهێنانی لیژنەكە تۆڵەكردنەوە نییە، ئەوەندەی هەڵوێستێكی بەرپرسیارانەی دەوڵەتە بەرامبەر خوێنی گەلەكەی، هەر كەسێك بە خوێنی عێراقییەكانەوە تێوەبگلێت پێویستە بخرێتە بەردەم دادگا، هیچ كەسێك لەبەردەم یاسادا گەورە نییە”.

لیژنەی بەدواداچوونی ڕاستییەكان بۆ لێكۆڵینەوە لە ڕوداوەكانی تشرینی یەكەمی ساڵی ڕابردوو و ڕۆژانی دواتر و قوربانیانی خۆپیشاندانەكان پێكهێنراوە.

سەرۆكوەزیرانی عێراق باسیشی لە سەردانەكەی بەیانی ئەمڕۆی بۆ پارێزگای سەلاحەدین كرد و دەربارەی تاوانەكەی دوێنێی ئەو پارێزگایە وتی، “ئەنجامدەرانی دەیانویست لەسەروو یاساوە بن، بەڵام دادگا ڕێچكەی خۆی دەگرێتەبەر”.

دوپاتیشیكردەوە، متمانە بە دەزگا ئەمنییەكان گەڕاوەتەوە، بۆ ئەوەی ڕۆڵی خۆی بەپێی تایبەتمەندی یاسایی بگێڕێت و شوێن هەموو ئەوانەش دەكەون كە پێشێلی ئاسایشی عێراق دەكەن.

لیژنەی بەدواداچوونی ڕاستییەكان لە پێنج دادوەری خانەنشین پێكدێت و لەلایەن ژمارەیەك لێكۆڵەر و شارەزاوە پشتیوانی دەكرێت.

بابەتی پێشتر

زیاتر لە 10ملیار دینار لە ڕێگاوبانەکانی کۆیەدا خەرجدەکرێت

بابەتی دواتر

گەنجێکی کورد لە زیندان ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەخشەڕێگایەك دادەڕێژن
بافڵ جەلال تاڵەبانی بەشداریی لە كۆبوونەوەی لوتكەی چێوەی هەماهەنگیدا كرد

یەكێتی، چێوەی هەماهەنگی و ھاوپەیمانیی عەزم كۆبوونەەیەكی باڵایان ئەنجام دا، ڕێككەوتن لەسەر پەلەكردن لە ئامادەكردنی دەستپێشخەرییەك بەمەبەستی كرانەوەی…
Total
0
Share