خۆپیشاندان لە بەغداد دەستیپێکرد و بەرەو ناوچەی سەوز دەڕۆن

خۆپیشاندانی لایەنگرانی ڕەوتی سەدر لە بەغداد دەستیپێکرد، خۆپیشاندەران هەوڵی لابردنی بەربەستە کۆنکرێتییەکان دەدەن تاوەکو بچنە ناوچەی سەوز.

لایەنگرانی ڕەوتی سەدر دژی کاندیدکردنی محەمەد شیاع سودانی لەلایەن چێوەی هەماهەنگییەوە بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق، خۆپیشاندانیان دەستپێکرد و هەوڵی لابردنی ئەو بەربەستە کۆنکرێتییانە دەدەن کە بۆ ڕێگریکردن لە چوونە ناوچەی سەوز دانراون.

میدیا عێراقییەکان باس لەوەدەکەن، خۆپیشاندەران بەربەستی یەکەمی پردی کۆمارییان تێپەڕاندووە و لە هەوڵی تێپەڕاندنی بەربەستی دووەمدان، هێزە ئەمنییەکان هەوڵی کۆنترۆڵکردنی خۆپیشاندەران دەدەن.

ئاماژە بەوەشکراوە، خۆپیشاندەران هەوڵدەدەن بەرەو دەروازەی ناوچەی سەوز بڕۆن کە بەرامبەر وەزارەتی پلاندانانی عێراقە.

بابەتی پێشتر

پیاوێک بۆ ماوەی 17 ساڵ ژن و منداڵەکانی لە ژوورێکدا زیندانی دەکات

بابەتی دواتر

بۆچی ناتوانرێت سەرجەم جۆرەكانی شێرپەنجە لەناوببرێن؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share