وەزارەتی نەوتی عێراق هەناردە و بڕی داهاتی نەوتی بۆ مانگی نیسان بڵاوکردەوە

وەزارەتی نەوتی عێراق هەناردەی نەوتی عێراق و کۆی داهاتەکەی لەو مانگەدا ئاشکراکرد و ڕایگەیاند، تێکڕای نرخی یەک بەرمیل نەوت لە مانگی نیساندا 62.779 دۆلار بووە.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند، “بەپێی ئامارەکانی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ)، بڕی نەوتی هەناردەکراو لە مانگی نیساندا 88 ملیۆن و 398 هەزار و 916 بەرمیل نەوت بووە”.

بەپێی ئامارەکە، کۆی داهاتی نەوتی هەناردەکراو، 5 ملیار و 549 ملیۆن و 517 هەزار دۆلار بووە، کۆی نەوتی هەناردەکراوی کێڵگە نەوتییەکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق 88 ملیۆن و 534 هەزار و 916 بەرمیل بووە، هەروەها کۆی نەوتی هەناردەکراوی کێڵگەکانی کەرکوک، کە لە ڕێگەی بەندەری جەیهانەوە هەناردەکراون، 2 ملیۆن و 863 هەزار و 403 بەرمیل بووە.

وەزارەتی نەوتی عێراق ڕاشیگەیاندووە، کۆی داهاتی ئەو بڕە نەوتەی لەڕێگەی بارهەڵگرە نەوتییەکانەوە هەناردەکراون و داهاتەکەیان گەڕاوەتەوە بۆ وەزارەتی نەوت، بڕەکەی 74 ملیۆن و 992 هەزار و 80 دۆلار بووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی حکومەتی عێراق: حکومەت هەوڵیداوە مەترسیی جەنگ لەسەر عێراق دووربخاتەوە

وتەبێژی حکومەتی عێراق، رایدەگەیەنێت، “حکومەت هەوڵیداوە مەترسیی جەنگ لەسەر عێراق دووربخاتەوە”. لەبارەی ئەو جەنگەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی گرتووەتەوە، ئەمڕۆ…
زیاتر ببینە

تەندروستیی جیهانی: لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ملیۆنان ڤاكسینی دژە كۆرۆنا دەگاتە عێراق

ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی ئاشكرایكردووە، ملیۆنان ڤاكسین لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەگاتە عێراق. لای خۆیەوە ئەحمەد زوەیتن، نوێنەری ڕێكخراوی…
Total
0
Share