رزگاربوویەکی کیمیابارانی هەڵەبجە لەکاتی کرێکاریدا گیانیلەدەستدا

رزگاربوویەکی کیمیابارانی هەڵەبجە، ئەمڕۆ لەسەر ئەسکەلە کەوتەخوارەوە و گیانیلەدەستدا.

بەختیار عومەر، یەکێک لەو منداڵانەی لە کیمیابارانی هەڵەبجە رزگاریبوو، ئەمڕۆ لەکاتی کرێکاریدا لەسەر ئەسکەلە کەوتە خوارەوە و گیانیلەدەستدا.
وێنە و ڤیدیۆی دەركەوتنی بەختیار وەك منداڵێكی هەڵەبجە لە زۆربەی میدیا جیهانییەکاندا دەنگدانەوەی هەبوو، کاتێک لەنێو ئۆتۆمبێلێکدایە و یەكێك بوو لە رزگاربووانی کیمیابارانی شارەكە.
ئەو لەم ساڵانەی دواییدا وەک بەڵگەنامەیەکی زیندوو لە مۆنۆمێنتی شەهیدانی هەڵەبجە باسی تاوانەکەی بۆ میوانەکان دەگێڕایەوە کاتێک سەردانی مۆنۆمێنتەکەیان دەکرد.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی گواستنەوەی هەرێمی کوردستان: کۆمپانیای سپەیس ئێکس داوای کردووە ستارلینک لە هەرێمی کوردستان کارا بکات

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە سەرەتای مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ، لەلایەن کۆمپانیای سپەیس ئێکسەوە بە…
Total
0
Share