نەخشەڕێگایەك دادەڕێژن
بافڵ جەلال تاڵەبانی بەشداریی لە كۆبوونەوەی لوتكەی چێوەی هەماهەنگیدا كرد

یەكێتی، چێوەی هەماهەنگی و ھاوپەیمانیی عەزم كۆبوونەەیەكی باڵایان ئەنجام دا، ڕێككەوتن لەسەر پەلەكردن لە ئامادەكردنی دەستپێشخەرییەك بەمەبەستی كرانەوەی دۆخی چەقبەستووی سیاسی.

بە سەرۆکایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی، شاندی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغدا بەشداریکرد لە کۆبوونەوەی لوتکەی چێوەی ھەماھەنگی و ھاوپەیمانیی عەزم.

لە کۆبوونەوەکەدا دوایین گۆڕانکارییە سیاسییەکان و ڕێگەچارەی دەربازبوون لە چەقبەستوویی سیاسی لە وڵات خرایە بەرباس و بۆچوونیان لەبارەوە ئاڵوگۆڕکرا.

لایەنەکانی بەشداربووی کۆبوونەوەکە جەختیان لە گرنگیی بەردەوامیی ھەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی دەرچەیەک بۆ تەنگەژە سیاسییەکان کردەوە، کە پێویستی بە سازشی ھەموو لایەنەکان و ھێزە نیشتمانییەکان ھەیە لەپێناو بەرژەوەندیی ھاوڵاتیان و بەردەوامبوون لەسەرخستن و خستنەڕووی نەخشەڕێگایەک، کە ببێتە ھۆی کرانەوەی پرۆسەی سیاسی و بەرەو ھەنگاوی کرداریی پێکھێنانی حکومەت و زامنکردنی داواکاریی خەڵک.

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، چێوەی ھەماھەنگی و ھاوپەیمانیی عەزم جەختیانکردەوە لە پەلەکردن لە داڕشتنی ھێڵە گشتییەکانی ئەو نەخشەڕێگایە و دەستپێکردنی گفتوگۆ لەگەڵ سەرجەم لایەنە سیاسییەکان و دانیشتن لەسەر مێزی گفتوگۆ لەپێناو لێکتێگەیشتن و بەھێزکردنی پرۆسەی دیموکراسی و پاراستنی سەقامگیریی سیاسی و ئاسایشی عێراق و گێڕانەوەی متمانەی ھاوڵاتیان بە پرۆسەی سیاسی.

بابەتی پێشتر

کەشناسی: ئەمڕۆ و سبەینێ خۆڵبارین دەبێت

بابەتی دواتر

كەشناسی زانیاریی لەبارەی بومەلەرزەكەی بەرەبەیانی ئەمڕۆوە دەخاتەڕوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share