پێرێز ئامادەکارییەکانی بۆ بۆندە گەورەکە دەستپێکردووە

 

ئیدارەی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی ئامادەکاری بۆ گواستنەوەی کیلیان مباپێ دەستپێدەکات و پێشوەختە ڕێککەوتن لەگەڵ پاریس سانت جێرمان دەکات.

کەناڵی دیپۆرتیس کواترۆی ئیسپانی لە زاری سەرچاوە ناوخۆییەکانی یانەی شاهانەوە ئاشکرایکردووە، کە بەڕێوبەرانی مێرەنگی سەبارەت بە گواستنەوەی کیلیان مباپێی ئەستێرەی فەرەنسی یانەی پاریس سانت جێرمان گەیشتونەتە بڕیاری کۆتایی.

بەپێی سەرچاوەکە، ڕۆژ لەدوای ڕۆژ ئاسکە فەرەنسیەکە و یانەی شاهانە لە یەکدی نزیکدەبنەوە و گواستنەوەی بۆ ڕیاڵ مەدرید لە ڕاستی نزیکدەبێتەوە، بەڕێوبەرانی ڕیاڵ لەسەرەتادا هاوشێوەی یارییەکەی چارەنوسساز وردەکارییەکان یەکلاییدەکەنەوە و بۆ ئەم مەبەستەش ئامادەکارییان کردووە.

دیپۆرتیس کواترۆ نوسیویەتی، کە یانە زەبەلاحەکانی دیکە لە نمونەی بەرشلۆنە و مانچستەر یونایتد دەتوانن موچەی خەیاڵی و زیاتر لە ڕیاڵ بۆ مباپێ تەرخانبکەن، بەڵام ناوبراو گڵۆپی سەوزی بۆ فلۆرنتینۆ پێریزی سەرۆکی یانەی ڕیاڵ مەدرید داگیرساندووە.

ئیدارەی لۆس بلانکۆس بە نەکڕینی یاریزان و پاراستنی هاوسەنگی میزانیەی یانە لە سەردەمی قەیرانەکاندا، ئامادەکارییەکی دارایی بەهێزیان کردووە و لە میرکاتۆی زستانی 2021وە دەرگای گفتوگۆکردن ڕاستەوخۆ لەگەڵ ناسڕ خلێفی خاوەنی یانەی پاریس سانت جێرمان دەکەنەوە و بەهیچ شێوەیەک لەگەڵ چواردەوری یاریزانەکە دانوستاندن ناکەن، بۆ ئەوەی ئیدارەی پاریس هاوشێوەی هەوڵەکانی ڕابردووی یانەی بەرشلۆنە بۆ نێیمار دووچاری نیگەرانی نەبن.

بەپێی سەرچاوەکە، ڕیاڵ مەدرید لە میرکاتۆی زستان بۆ هاوینی 2021 بۆندی مباپێ لەنێوان بڕی 100 بۆ 150 ملیۆن یورۆ یەکلاییدەکاتەوە، هەروەها ساڵانە بڕی 40 ملیۆن وەک موچە بۆ یاریزانەکە تەرخاندەکرێت.

بابەتی پێشتر

سەرۆكی دەستەی حەشد: سووتاندنی بارەگای پارتی تاوانكاریی بوو

بابەتی دواتر

(17) ساڵە ڕووینەداوە.. کلاسیکۆ لاوازەکەی 2003 دووبارە دەبێتەوە؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) بایرن سالزبۆرگی ڕاماڵی و لیڤه‌رپوڵ به‌ کۆی ئه‌نجام گه‌یشته‌ چاره‌کی کۆتایی

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، دوو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگ ئه‌نجامدران، یانه‌کانی بایرن میونشن و لیڤه‌رپوڵ سه‌رکه‌وتنیان بۆ قۆناغی چاره‌کی…
Total
0
Share