سەرۆكی دەستەی حەشد: سووتاندنی بارەگای پارتی تاوانكاریی بوو

فالح فەیاز، هێرشكردنە سەر لقی پارتی لە بەغداد بە توندی ڕەتدەكاتەوە و بە “تاوانكاری” ناوزەدی دەكات.

لە لێدوانێكیدا بۆ كەناڵی “عێراقییە” ئەمڕۆ دووشەممە 19ی تشرینی یەكەم، فالح فەیاز سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی ڕایگەیاند، “حەشدی شەعبی دەستەیەكی فەرمییە لە چوارچێوەی دامەزراوەكانی دەوڵەتدا، ئەوانەی كە هێرش دەكەنە سەر نێردە دیپلۆماتییەكان، لایەنی پێشێلكار و لە یاسا دەرچوون.”
سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی، سەبارەت بە هێرشكردنە سەر لقی پارتی دیموكراتی كوردستان لە بەغداد و سووتاندنی وتی، “سووتاندنی بارەگای پارتی دیموكرات لە بەغداد مایەی نیگەرانییە، ئەوەی ڕوویدا تاوانكاریی بوو.”
لە درێژەی قسەكانیدا، فالح فەیاز ڕایگەیاند، “هەستمان بە شەرمەزاری كرد كاتێك ئاڵای حەشد لەسەر بارەگای پارتی هەڵكرا. هێزە ئەمنییەكانیش 15 تا 18 كەسیان بە تۆمەتی سووتاندنی بارەگاكە دەستگیركردووە.”
بابەتی پێشتر

ترامپ: هەركات سودان پارە بدات لە لیستی تیرۆر دەریدەهێنم

بابەتی دواتر

پێرێز ئامادەکارییەکانی بۆ بۆندە گەورەکە دەستپێکردووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەرمین مەعروف: حكومەتی عێراق سوورە لەسەر بە بانكیكردنی مووچە لە رێگای بانكە فیدراڵییەكانەوە

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، كێشەی مووچە یەكلابووەتەوە و بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی…
Total
0
Share