شەڕ و ئاژاوە و ئەنجامە خراپەکان، کۆتاییان بە لامپارد هێنا

فرانک لامپاردی ڕاهێنەری یانەی ئێڤەرتۆن، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەگەڵ یاریزانانێکیدا تووشی شەڕ و ئاژاوە بووە، ئەمڕۆش بە فەرمی لە پۆستەکەی دوورخرایەوە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “The Sun”ی بەریتانی ، لامپارد لە ڕێکەوتی 14ی کانوونی دووەم لەگەڵ یاریزانێکی تیپەکەیدا بەشەڕهاتووە و بەشێوەیەکی زارەکی سوکایەتییان بە یەکدی کردووە.

سەرچاوەکە نووسیویەتی، عەبدوڵڵا دوکۆریی یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی ئیڤەرتۆن، ئەو یاریزانەیە کە لەگەڵ لامپارد شەڕی بووە، بڕیاردراوە لە مەشقە بەکۆمەڵەکان دووربخرێتەوە و گرێبەستەکەشی هەڵبوەشێنرێتەوە.

بە هەمانشێوە، فرانک لامپارد کە لە پێشوودا هەڕەشەی دوورخستنەوەی لەسەربوو، لەلایەن ئیدارەی “تۆفیز”ەوە بەفەرمی لە پۆستەکەی دوورخرایەوە.

ئێڤەرتۆن لە دوایین (12) یاری پریمەرلیگدا، تەنها یەک بردنەوەی بەدەستهێناوە.

لەم وەرزەدا (15) خاڵیان کۆکردووەتەوە و لە پلەی (19)ی خولەکەدان، لە ئەگەری بەردەوامبوونیان بە هەمان ئاست و ئەنجامەوە بۆ خولی پلە یەک دادەبەزن.

بابەتی پێشتر

ناوەرۆكی كۆبوونەوەی یەكێتی و گۆڕان لە سلێمانی ئاشكراكرا

بابەتی دواتر

دادگای تورکیا لەبارەی تۆمەتبارانی رووداوەکەی مێردین بڕیاریدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share