(17) ساڵە ڕووینەداوە.. کلاسیکۆ لاوازەکەی 2003 دووبارە دەبێتەوە؟

 

یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و بەرشلۆنە لە خراپترین ئاستیاندان و چاوەڕواندەکرێت کلاسیکۆی چوونی لالیگا لەم وەرزەدا، یەکێک لە لاوازترین کلاسیکۆکان بێت لە مێژووی تۆپی پێی ئیسپانیا.

بڕیارە شەممەی داهاتوو کاتژمێر پێنج بە کاتی هەرێمی کوردستان، یانەی بەرشلۆنە لە یاریگای نو کامپ لە یاری کلاسیکۆی چوون میوانداری یانەی ڕیاڵ مەدریدی ڕکابەری مێژوویی بکات.

لە کۆتا گەڕی خولی پلە یەکی ئیسپانیا، یانەی ڕیاڵ مەدرید خراپترین ئاستی نیشاندا و بە ئەنجامی گۆڵێکی بێوەڵام بەرانبەر یانەی قادیش شکستیهێنا، یانەی بەرشلۆنەش دوای چەند کاتژمێرێک هەمان سیناریۆی پیشانی هاندەرانیدا و بە ئەنجامی گۆڵێکی بێوەڵام بەرانبەر یانەی خیتافێ دۆڕاندنی تۆمارکرد.

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی لەم بارەیەوە ئاشکرایکردووە، کلاسیکۆی زستانی 2021 لە کاتێکدا دێت کە هەردوو جەمسەرە زەبەلاحەکەی لالیگا لە خراپترین ئاستیاندان و گومانیان لە تواناکانیان هەیە، بگرە شارەزایان پێیان وایە لە ڕووی هونەری و جەستەییەوە هەردوو پێکهاتەکە لە ئاستی ڕووداوە وەرزشییەکەدا نین.

بەپێی زانیارییەکانی مارکا، کۆتاجار کە هەردوو یانە بەر لە کلاسیکۆ دۆڕاندنیان تۆمارکردووە 17 ساڵ لەمەوبەر بووە (2003)، لەو ساڵەدا کلاسیکۆ بە ئەنجامی گۆڵێک یەکسانبوون کۆتاییهاتووە، یارییەکە لەڕووی هونەرییەوە لاوازبووە و گرژبوونی دەروونی یاریزانانی لێکەوتووەتەوە، بەتایبەت زینەدین زێدان و لویس ئینریکی کە شەڕی دەستەویەخە لەنێوانیاندا ڕوویداوە.

مارکا دووپاتیدەکانەوە، کلاسیکۆی 2003و ئەم وەرزە لە یەک خاڵدا یەکدەگرنەوە، ئەویش ئاستی هێرشبەری و تۆماری گۆڵە، دووانەی کلاسیک کێشەی گەورەیان هەیە و پێدەچێت ئەم کێشانە تاوەکو شەممەی داهاتوو چارەسەرنەبێت.

بابەتی پێشتر

پێرێز ئامادەکارییەکانی بۆ بۆندە گەورەکە دەستپێکردووە

بابەتی دواتر

میلان بۆندی ئیبراهیمۆڤیچ و دوو یاریزانی گەورەی دیکە نوێدەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share