ڕیزبەندیی پێڵاوی زێڕین: هالاند ڕکابەرانی بەجێهێشتووە

ئێرلینگ هالاندی هێرشبەری نەرویجی یانەی مانچستەر سیتی، لە پێشەنگی ڕیزبەندیی پێڵاوی زێڕین بۆ باشترین گۆڵکاری خولەکانی ئەوروپادایە، بە ڕێژەیەکی زۆر پێش ڕکابەرەکانی کەوتووە.

زەبەلاحەکەی نەرویج بە کۆکردنەوەی (52) خاڵ بە (26) گۆڵ پلەی یەکەمی گرتووە، هەروەها ئامال پێلێگرینۆی هاونیشتیمانی و هێرشبەری بۆدۆ گلیمت، بە (25) گۆڵ و (37.5) خاڵەوە دووەمە.

ڕیزبەندی گۆڵکارانی (پێنج خولە گەورەکەی ئەوروپا):

1- ئێرلینگ هالاند (مانچستەر سیتی): 52 خاڵ – 26 گۆڵ.

2- ڤیکتۆر ئۆسیمین (ناپۆلی): 36 خاڵ – 18 گۆڵ.

3- هاری کەین (تۆتنهام): 34 خاڵ – 17 گۆڵ.

4- ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی (بارسێلۆنا)، کیلیان مباپێ (پاریس سان جێرمان)، جۆناسان داڤید (لیل)، فلۆرانت بالۆگون (ستاد ڕیمس): 30 خاڵ – 15 گۆڵ.

5- ئیڤان تۆنی (برێنتفۆرد)، ویسام بن یەدر (مۆناکۆ)، مارکۆس ڕاشفۆرد (مانچستەر یونایتد)، ئەلیکساندەر لاکازێت (لیۆن): 28 خاڵ – 14 گۆڵ.

6- نیکلاس ڤۆلکرۆگ (ڤێردەر بریمن)، نێیمار (پاریس سان جێرمان)، لاوتارۆ مارتینێز (ئینتەرمیلان): 26 خاڵ – 13 گۆڵ.

ڕیزبەندیی پێڵاوی ئاڵتوونی ئەوروپا، بۆ سەرجەم خولە ناوخۆییەکانی کیشوەری ئەوروپا
بابەتی پێشتر

بایرن بێکێشە نییە.. کورسییەکەی ناگیلسمان لەسەر ئاگرە

بابەتی دواتر

ئەو کۆچبەرەی بە تابوت لە فەرەنساوە خۆی گەیاندە بەریتانیا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share