ئالکاراز و مێدڤیدێڤ (2)ی سێنسیناتی-یان بڕی

کارلۆس ئالکاراز و دانیاڵ میدڤیدێڤ، قۆناغی دووەمی پاڵەوانێتی سێنسیناتی-یان تێپەڕاند و گەیشتنە قۆناغی سێیەم.

ئەمڕۆ لە چەند ڕووبەڕووبوونەوەیەکی بەهێزی پاڵەوانێتی سێنسیناتی، ئەستێرە ناودارەکانی بواری تێنسی سەرزەوی بۆ ئاستی کوڕان نمایشی ناوازەیان کرد.

کارلۆس ئالکارازی ئیسپانی، بە ئەنجامی دوو کۆمەڵەی بێوەڵام بردنەوەی بەرامبەر ماکێنزی ماکدۆناڵدی ئەمریکی تۆمار کرد.

لەلایەکی دیکەوە، دانیاڵ میدڤیدێڤی ڕووسی و یەکەمی ڕیزبەندیی جیهان، بە هەمان ئەنجام (2-0) بردنەوەی بەرامبەر بۆتیچ ڤان دی زانچولپی هۆڵەندی تۆمار کرد.

پاڵەوانێتی سێنسیناتی یەکێکە لە پاڵەوانێتییەکانی ماستەرز، براوەی پاڵەوانێتییەکە هەزار خاڵ لە ڕیزبەندیی یاریزانە پیشەگەرەکان بەدەستدەهێنێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) کلاسیکۆی ئیتاڵیا بە بردنەوەی یوڤانتۆس لە ئینتەر میلان کۆتاییهات

ئه‌مشه‌و یەکشه‌ممه‌، یارییەکانی هه‌فته‌ی (27)ی خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا بەردەوامییان هەبوو، یانه‌ی یوڤانتۆس بردنه‌وه‌یه‌کی گرنگی به‌رامبه‌ر ئینتەر میلان…
Total
0
Share