مباپێ یان خلێفی.. کامیان یاریی ڕاکێشانی پەتەکە دەباتەوە؟

کیلیان مباپێ مکوڕە لەسەر هەڵوێست و بڕیارەکانی، سەرۆکایەتی یانەی پاریس سان جێرمانیش بەڵێندەدات بە هەمان گوڕوتینەوە جەنگ لە دژی خۆی و چواردەورەکەی ڕابگەیەنێت.

بەگوێرەی نوێترین ڕاگەیاندراوی پاریس سان جێرمان، داوا لە مباپێ کراوە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە، یاخود بەلایەنی کەمەوە بەڵێنی فەرمی بە نووسراو بدات کە بێبەرامبەر ناڕوات، ئەگەر ئەو هەنگاوەش نەنێت خلێفی و هاوکارەکانی هەموو ڕێگەیەکی یاسایی دەگرنەبەر بۆ فشارخستنە سەر خۆی و خێزانەکەی، تەنانەت بژاردەی بەخشینی پاداشتەکانی تاوتوێدەکرێت.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، ئەگەر بەو هەنگاوانە جەمسەرەکان نەگەیشتنە ئەنجام، ناوی مباپێ لە لیستی یاریزانانی پاریس بۆ وەرزی نوێ تۆماردەکرێت، هیچ بژاردەیەکێس بۆ دوورخستنەوەی تاوتوێ ناکرێت.

تۆڕی “دیاریۆ مەدریدێستا” ئەوەشی ئاشکراکردووە، کە مباپێ هیچ کاردانەوەیەکی نەبووە و لە هەڵوێستی پێشووی پەشیمان نەبووەتەوە.

ئەگەرێکی بەهێز لە ئارادایە هەفتەی داهاتوو جەنگەکە بگاتە ئاستی لێکترازان، یاخود دژایەتی جەماوەری و دۆخێک کە گەڕانەوە تیایدا مەحاڵ بێت.

بابەتی پێشتر

بەرشلۆنە تەنها (13) یاریزانی ناونووس کردووە

بابەتی دواتر

عێراق.. بەهۆی گەرماوە دەوامی فەرمانبەران كەمكرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار

یارییه‌کانی ئه‌مڕۆ، شه‌ممه‌ی خوله‌کانی ئه‌وروپا به‌کاتی هه‌رێمی کوردستان

ئه‌مڕۆ، شه‌ممه‌ خوله‌ ناوخۆییه‌کانی ئه‌وروپا ده‌ستپێده‌که‌نه‌وه‌ و چه‌ندین ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی به‌هێز ئه‌نجامده‌درێن. له‌ چوارچێوه‌ کێبڕکێکانی هه‌فته‌ی ده‌یه‌می خولی نایابی…
Total
0
Share