بۆ تێپەڕبوونی هەر فڕۆكەیەك بە ئاسمانی عێراقدا 450 دۆلار وەردەگیرێت

وەزیری گواستنەوەی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ڕۆژانە زیاتر لە 270 فڕۆكە بە ئاسمانی عێراقدا تێدەپەڕێت و بۆ هەر فڕۆكەیەكیش 450 دۆلار وەردەگیرێت.

ناسڕ حسێن شبلی، وەزیری گواستنەوەی عێراق ئەمڕۆ شەممە 17ی تشرینی یەكەم ڕایگەیاند، ڕەوشی سەقامگیریی ئاسمانیی عێراق كاریگەری كردووەتەسەر زیادبوونی ژمارەی ئەو فڕۆكانەی بە ئاسمانی وڵاتەكەدا تێدەپەڕن.

ناسر شبلی، لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراق ڕوونیشیكردەوە، ژمارەی ئەو فڕۆكانەی ڕۆژانە بە ئاسمانی وڵاتدا تێدەپەڕن زیاتر لە 270 فڕۆكەن.

وتیشی، “كرێی تێپەڕبوون بە ئاسمانی عێراقدا گەیشتووەتە 450 دۆلار بۆ هەر فڕۆكەیەك”.

بەوتەی وەزیری گواستنەوە ئەو داهاتەی لەو سەرچاوەیەوە دەستدەكەوێت دەبێتە داهاتێكی باش بۆ بودجەی وڵات، بەڵام ئەو پارانە بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەردوو كۆمپانیای ئاسمانی سەرپەرشتیاری گەشتە ئاسمانییەكان و كۆمپانیای سركیوی بەریتانی بواری خزمەتگوزاری خەرجدەكرێت، ئەوەی دەمێنێتەوە دەچێتە سەر بودجەی وڵات.

بابەتی پێشتر

عێراق گەڕاندنەوەی زۆرەملێی هەر پەنابەرێكی ڕەتدەكاتەوە

بابەتی دواتر

حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی ڕوداوەكەی بەغداد هاتەدەنگ

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share