عێراق گەڕاندنەوەی زۆرەملێی هەر پەنابەرێكی ڕەتدەكاتەوە

وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق گەڕاندنەوەی زۆرەملێی ئەو پەنابەرە عێراقییانەی داوای پەناهەندەییان قبوڵنەكراوە ڕەتدەكاتەوە.

ئیڤان فایەق، وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق ئەمڕۆ شەممە 17ی تشرینی یەكەم لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، وەزارەتەكەی هەر گەڕاندنەوەیەكی زۆرەملێی پەنابەرانی عێراقی ڕەتدەكاتەوە، بەڵكو پێویستە ڕەچاوی بارودۆخیان بكرێت.

وتیشی، “وەزارەتی كۆچ لەگەڵ گەڕانەوەی خۆویستانەیە نەك زۆرەملێ”.

ئیڤان فایەق ڕونیشیكردوەتەوە كە بانگێشتی باڵیۆزی بەلجیكا بۆ دیدارێك دەكات بەمەبەستی تاوتوێكردنی ئەو دۆسیەیە، پاش لێدوانەكەی ئەمدواییەی وەزیری كۆچی بەلجیكا.

سامی مەهدی، وەزیری كاروباری پەناهەندە و كۆچی بەلجیكا (تەمەن 32 ساڵ)، كە باوكی عێراقییە و ساڵی 1970 ڕووی لەو وڵاتە كردووە، لە لێدوانێكدا سوربوونی خۆی لەسەر گەڕاندنەوەی ئەو پەنابەرانە نیشاندا كە داواكاری پەناهەندەییان ڕەتكراوەتەوە و ئەمەش كاردانەوەی لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوەی ئەو وڵاتە لێكەوتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان: داوامان لە حکومەتی عێراق کردووە 36 ملیار دینارەکەی دیکەمان بۆ بنێرێت

وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان بە راگەیەندراوێک، وەڵامی وەزارەتی دارایی عێراقی دایەوە و رایگەیاند، پارەی کەم بۆ…
Total
0
Share