نرخی نەوت نزمبوونەوەیەكی نوێی تۆماركرد

نرخی نەوتی خاو بەردەوامە لە نزمبوونەوە و بەهۆی كەمبوونەوەی نەوتی كۆگاكراوی ئەمریكاوە، پێشبینیی بەرزبوونەوەی نرخەكان دەكرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بۆ 80.93 دۆلار دابەزی، دوای ئەوەی دوێنێ بەرمیلێكی لە نزیكەی 83 دۆلارەوە بۆ 81.73 دۆلار دابەزیبوو. هاوكات نەوتی خاوی تەكساس بەرمیلێكی بە 77.32 دۆلارە و دوێنێ بە 78 دۆلار بوو.

سەرباری نزمبوونەوەی بەردەوامی نرخەكان، پێشبینیدەكرێت بەهۆی كەمبوونەوەی نەوتی كۆگاكراوی ئەمریكاوە، بازاڕی نەوت ببووژێتەوە و نرخەكان روو لە هەڵكشان بكەن.

بەپێی داتاكانی پەیمانگەی پێترۆڵی ئەمریكی، ئەو نەوتەی ئەمریكا ئەمباریكردووە بۆ 61 ملیۆن بەرمیل كەمبووەتەوە و شیكەرەوانی بازاڕی وزە بە میدیای جیهانییان راگەیاندووە، پێشبینیدەكرێت ئەو نەوتەی ئەمریكا بۆ 1.5 ملیۆن بەرمیل كەمببێتەوە و بەوەش نرخی نەوت بەرزببێتەوە، بەبێ ئەوەی ژمارەیەك بۆ نرخی پێشبینیكراو دیاریبكەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەشتوگوزاری دووکان: لە ڕۆژانی جەژندا زیاتر لە 116 هەزار گەشتیار سەردانی دووکانیان کردووە

بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری دووکان، ڕایگەیاند، لە ڕۆژانی جەژندا زیاتر لە 116 هەزار گەشتیار سەردانی دووکانیان کردووە. بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری دووکان،…
Total
0
Share