ئەمریکا و ئەوروپا بەڵێندەدەن لە 2022دا دوو لەسەر سێی جیهان ڤاکسین وەربگرن

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و یەکێتیی ئەوروپا ئاشکرایان کردووە کە بەیەکەوە پلانیان هەیە تاوەکو لەدەوروبەری ساڵی 2022دا دوو لەسەر سێی دانیشتووانی جیهان ڤاکسینی کۆرۆنا وەربگرن بۆ دابینکردنی ئاسایشێکی باشتر لەجیهاندا.

لە ڕاگەیەنراوێکی هاوبەشدا لە میانی بەڕێوەچوونی لوتکەی برۆکسل ئەمریکا و یەکێتیی ئەوروپا ڕایانگەیاند، واشنتن و برۆکسل مەبەستیانە تا کۆتایی 2022 بەلایەنی کەمەوە دوو لەسەر سێی دانیشتوانی جیهان ڤاکسین وەربگرن،

ئاماژە بەوەشکراوە ڕێکخراوی یونسێف پێشوازی لە لە بڕیاری گروپی جی7 دەکەن بەمەبەستی خێراکردنی هەڵمەتەکانی دابەشکردنی ڤاکسین لە جیهاندا بەو ڤاکسینانەی کاریگەرییان بەهێزە و سەلامەتن و ناردنیان بە نرخێکی هەرزان بۆ وڵاتانی هەژار، ئەمەش بەمەبەستی کۆتاییهێنان بە پەتای کۆرۆنا.

سەبارەت بە بەخشینی بڕێک ڤاکسین لەلایەن ژمارەیەک لە وڵاتانی گروپی جی7ەوە بۆ پڕکردنەوەی ئەو کەموکوڕیانەی هەیە، ڕێکخراوی هێنریتا فۆر ڕایگەیاندووە، کات لایەنێکی گرنگە لە پرۆسەی دابەشکردنی ڤاکسیندا.

بابەتی پێشتر

فراكسیۆنی یەكێتی داوا لە حكومەت دەكات كۆتایی بە لێبڕینی موچە بهێنێت

بابەتی دواتر

دەستپاکیی عێراق ناڕازیین لە ناردنی 200 ملیار دینار بۆ هەرێم و تانەی لێدەدەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share