تەندروستیی سلێمانی دڵنیایی دەدات هیچ حاڵەتێکی کۆلێرا دەستنیشان نەکراوە

 

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی لەگەڵئەوەی جەخت لە زۆری ژمارەی تووشبووانی سکچوون و ڕشانەوە دەدات لە شارەکە، دڵنیاییش دەداتە هاوڵاتییان هیچ حاڵەتێکی کۆلێرا لە پشکنینەکاندا دەستنیشان نەکراوە.

لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا سامان شێخ لەتیف وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی وتی، ئێستا ژمارەیەکی زۆری تووشبووی سکچوون و ڕشانەوە لە نەخۆشخانەکان هەن، هەردوو نەخۆشخانەی منداڵان و نەخۆشخانەی شاریش نزیکن لە پڕبوون.

وتیشی، ئەمڕۆ بەڕێوەبەری گشیتیی تەندروستیی سلێمانی لەگەڵ بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکانی سلێمانی کۆبووەوە و مەبەستی کۆبوونەوەکەش ئامادەکارییە بۆ ڕووبەڕووبوونەوە و لێکۆڵینەوەیە لە هۆکاری بڵاوبوونەوەی ئەو نەخۆشییە لە سلێمانی.

سەبارەت بە ئەگەری بڵاوبوونەوەی کۆلێرا سامان شێخ لەتیف ڕایگەیاند، تا ئێستا هیچ حاڵەتێکی کۆلێرا لە تاقیگەکانی سلێمانی دەستنیشان نەکراوە و دڵنیایی دا کە نەخۆشییەکە کۆلێرا نییە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ: ئەمساڵ نیگەرانیی جوتیاران لە ساغکردنەوەی بەرهەمەکانیان کەمیکردووە

وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەمساڵ، بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو جوتیاران کەمتر نیگەرانن لە ساغکردنەوەی بەرهەمەکانیان لە…
زیاتر ببینە

بڕیاری هەڵگرتنی ڤیزای ئێران لەسەر هاوڵاتیانی هەرێم چووە بواری جێبەجێکردنەوە

ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان بڵاویکردەوە، لە ئەمڕۆوە جێبەجێکردنی بڕیاری هەڵگرتنی ڤیزا لەسەر هاوڵاتیانی هەرێم و…
زیاتر ببینە

قائیمقامی سلێمانی: ئەرکی لیژنە هاوبەشەکان خزمەتکردنی شاری سلێمانییە

قائیمقامی سلێمانی، رایگەیاند، ئەرکی لیژنە هاوبەشەکان خزمەتکردنی شاری سلێمانییە. قائیمقامیەتی سلێمانی، رایگەیاند، ئەمڕۆ دوشەممە، فازڵ عومەر، قائیمقامی سلێمانی…
Total
0
Share