لەم کاتەدا کارکردن بە ساردکەرەوەی ئۆتۆمبێل مەترسیدارە

شارەزایەکی بواری پزیشکی رایدەگەیەنێت، کارکردن بە ساردەکەرەوەی ئۆتۆمبێل لە کاتێکدا ئۆتۆمبێلەکە وەستاوە مەترسیدارە.

پزیشکێکی راوێژکاری نەخۆشییەکانی سنگ و هەناسە رایگەیاند، کاتێک ساردکەرەوەی ئۆتۆمبێل کاردەکات ژمارەیەک گازی ژەهراوی وەک یەکەم ئۆکسیدی کاربۆن و دووەم ئۆکسیدی کاربۆن دەردەدات، دەردانی ئەم گازانەش زیاتر دەبێت ئەگەر لەکاتی وەستانی ئۆتۆمبێلەکەدا کاریپێبکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو دوو گازە خنکێنەرە، هەرکەسێک بۆ ماوەی 45-60 خولەک لەبەردەم ساردکەرەوەی ئۆتۆمبێل دابنیشێت نیشانەکانی وەک سەرئێشە و گێژبوونی تێدادەردەکەون.

ئەو پزیشکە دەشڵێت، مانەوەی کاتێکی زۆر لەبەردەم ساردکەرەوەی ئۆتۆمبێل بەتایبەت لە کاتی وەستانی ئۆتۆمبێلەکەدا مەترسیدارە و ئەگەری هەیە مردنی لێبکەوێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ته‌ندروستیی جیهانى: جیهان له‌به‌رده‌م شه‌پۆلێكی تسۆنامیی به‌هێزی ڤایرۆسه‌ گواستراوه‌كاندایه‌

به‌رپرسێكى ڕێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، جیهان له‌به‌رده‌م شه‌پۆلێكی به‌هێزی ڤایرۆسه‌ گواستراوه‌كاندایه‌ و پێویسته‌ وڵاتان به‌جددییه‌وه‌ وه‌ریبگرن. مارایا كیركۆڤ،…
Total
0
Share