فراكسیۆنی یەكێتی داوا لە حكومەت دەكات كۆتایی بە لێبڕینی موچە بهێنێت

فراکسیۆنی یەکێتیی لەپەرلەمانیی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، داوا دەکات حکومەتی هەرێم پرسی لێبڕینی موچە یەکلایی بکاتەوە و بەپێی داهاتی بەردەست کاری لەپێشینەی بکات بەدابەشکردنی موچەی فەرمانبەران بەبێ لێبڕین.

زیاد جەبار، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی لەپەرلەمانیی کوردستان، لەکۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەكرد، “هەر لەسەرەتاوە بۆچون و سیاسەتی یەکێتی ئەوەبوو کێشەکان لەگەڵ بەغداد چارەسەر بکرێن، بەوپێیە بەغداد قوڵایی ستراتیژییە بۆ هەرێمی کوردستان و مافەکانی خەڵکی کوردستان لەپایتەختەوە گەرەنتی دەکرێن.”

باسیلەوەشكرد، دوای ڕێککەوتنی هەولێر و بەغداد بۆ ناردنی مانگانە بڕەپارەیەک بۆ هەرێم و هەروەها دوای بەرزبونەوەی نرخی نەوت بۆ نزیکەی 74 دۆلار، وەکو فراکسیۆنی یەکێتی داوا دەکەین کۆتایی بەلێبڕینی موچە بهێنرێت و حکومەت سەرجەم داهاتەکانی کۆبکاتەوە و کاری لەپێشینەی دابەشکردنی موچە بێت بەبێ لێبڕین”.

دوێنێ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا مانگانە 200 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بە پاساوی بانگەشە بۆ كاندیدێكی یەكێتی بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی بازرگانی دەركرا

لەسەر بڵاوكردنەوەی پۆستێكی هەڵە، كە تیایدا بانگەشەی بۆ كاندیدێكی یەكێتی كردووە، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی لەكارەكەی…
زیاتر ببینە

لە سبەینێوە دەست بە دابەشكردنی پاڵپشتی دارایی خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان دەكرێت

وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستیی هەرێم رایدەگەیەنێت، “لە سبەینێوە دەست بە دابەشكردنی پاڵپشتی دارایی خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان…
Total
0
Share