گەرمیان.. سێ ئۆتۆمبێل پێکیاندادا

لەسەر رێگای کەلار- خانەقین سێ ئۆتۆمبێل پێکیاندادا و بەهۆیەوە کەسێک برینداربوو.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، ئەمشەو لەسەر رێگای کەلار – خانەقین لە نزیک گوندی شێرەوەن سێ ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی بارهەڵگر – مان، شۆفرلێت ئۆپترا و تۆیۆتا کرۆلا پێکیاندادا.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە رووداوەکەدا شۆفێری جۆری ئۆپترا برینداربووە کە تەمەنی 30 ساڵانە و زیانی ماددی زۆریشی لێکەوتووەتەوە.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی پەیامێك بڵاودەكاتەوە

بابەتی دواتر

ترەمپ سەرمایەدارێك بۆ وەزیری گەنجینەی وڵاتەكەی دەستنیشاندەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەسێک لە ئاوی زێی گەورەدا خنکا

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هاوڵاتییەک لە قەزای خەبات لەناو ئاوی زێی گەورەدا خانکا و تەرمەکەی دەرهێنراوەتەوە. بەپێی راگەیەندراوێک لە بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share