دەستپاکیی عێراق ناڕازیین لە ناردنی 200 ملیار دینار بۆ هەرێم و تانەی لێدەدەن

لیژنەی دەستپاکیی پەرلەمانی عێراق ئاشکرایکرد کە ئەو بڕیارەی ئەنجومەنی وەزیران بۆ ناردنی بڕی 200 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان نایاساییە و لە دادگای فیدراڵی تانەی لێدەدەن.

لەوبارەیەوە سەرچاوەیەک لە پەرلەمانی عێراق بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، لیژنەکە ناڕازیین لە ناردنی ئەو بڕە پارەیە بە بەهانەی ئەوەی هەرێمی کوردستان پابەندی ئەو مەرجانە نەبووە کە لەسەرییەتی.

لەبارەی ئەوەی ئایا لیژنەکە داتوانن تانە لەبڕیارەکە بدەن ڕایگەیاند، “بەدڵنیایی لیژنەی دەستپاکی لەڕووی یاساییەوە دەتوانن لەدادگای فیدراڵی تانە لە هەر بڕیارێک بدەن و لە ئەگەری سەرکەوتنیشیاندا بڕیارەکە هەڵدەوەشێنرێتەوە”.

لەلایەکی دیکەوە عەبدولهادی سەعداوی ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە میدیا عێراقییەکانی ڕاگەیاندووە، “ئەو بڕیارە بۆ ناردنی 200 ملیار دینار مانگانە بۆ هەرێمی کوردستان لە مانگی کانونی دووەمەوە بڕیارێکی نایاساییە و دژە لەگەڵ یاسای بودجەی فیدراڵی 2021”.

ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت، “لە دادگای باڵای فیدراڵی تانە لە بڕیارەکە دەدەین، چونکە دژە لەگەڵ ماددەی 11ی یاسای بودجە”.

بەپێی ماددەی 11ی یاسای بودجەی 2021ی عێراق، هەرێمی کوردستان پێویستە ڕۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت لەڕێگەی کۆمپانیای نیشتمانیی سۆمۆوە بفرۆشێت و %50ی داهاتە نانەوتییەکانیش ڕادەستی بەغداد بکات، لەبەرامبەردا حکومەتی عێراق پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتیی عێراق ڕەوانە دەکات.

بابەتی پێشتر

ئەمریکا و ئەوروپا بەڵێندەدەن لە 2022دا دوو لەسەر سێی جیهان ڤاکسین وەربگرن

بابەتی دواتر

خشتەی یارییەکانی وەرزی 2021-2022ی پریمەرلیگ ئاشکراکرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشناسی: کڕێوە و بەفر دەبارێت

کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە، بەوپێیە ئاسمان ئەمڕۆ لە ناوچە شاخاوییەکان کڕێوە و بەفر…
Total
0
Share