چارەسەرێكی نوێ بۆ نەخۆشیی شێرپەنجە ئاشكرادەكرێت

لە هەوڵێكی نوێی ئومێدبەخشدا بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشانی شێرپەنجە، زانایانی بەریتانی جۆرێکی نوێی چارەسەرکردنیان دۆزیوەتەوە بە بەکارهێنانی ڤایرۆسێک کە خانە زیانبەخشەکان لەناویان دەبات، ئەنجامێکی ئومێدبەخشی لە تاقیکردنەوە سەرەتاییەکاندا لێكەوتووەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتێكی تۆڕی (BBC)ی بەریتانی، زانایان بەڕوونی ئەوەیان خستەڕوو كە چارەسەركردن بەم ڤایرۆسە بووەتە هۆی نەمانی شێرپەنجەی یەكێك لە نەخۆشەكان، لەكاتێكدا هەندێكی دیكەیان گرێكانیان كەمبوونەتەوە.

ئاماژەیان بەوەشکرد، دەرمانەکە جۆرێکی لاوازی ڤایرۆسی قورحەی سەرمایە (herpes simplex)، کە دەستکاری کراوە بۆ لەناوبردنی گرێكان، لە کاتێکدا پسپۆڕان پشتڕاستیان کردەوە کە دەرزی لێدان بەم ڤایرۆسە ڕەنگە دواجار ژیان بۆ ئەو کەسانە بگەڕێنێتەوە كە تووشبوونیان بە شێرپەنجە لە پلە بەرزەكاندایە، سەرەڕای ئەوەی پێویستە لێکۆڵینەوەی درێژتر و زیاتر بكرێت.

هه‌روه‌ها ئه‌و تاقیكردنه‌وه‌ی له‌لایه‌ن په‌یمانگای توێژینه‌وه‌ی شێرپه‌نجه‌ و رێكخراوی (Royal Marsden NHS Foundation Trust Trust) ئه‌نجامدراون، دەریدەخات ئه‌و ده‌رزییه‌ی ڕاسته‌وخۆ لە گرێیەكە دەدرێت به‌ دوو شێوه‌ هێرش ده‌كاته‌سه‌ر شێرپه‌نجه‌، یه‌كه‌میان به‌ داگیركردنی خانه‌ شێرپه‌نجه‌ییه‌كان و وایانلێده‌كات بته‌قنه‌وه‌، دووه‌میان به‌ چالاككردنی سیستمی به‌رگریی له‌ش.

چارەسەرەکە لەسەر نزیکەی 40 نەخۆش تاقیکرایەوە، هەندێکیان بە تەنیا دەرزیی ڤایرۆسەکەیان پێدرا کە بە ناوی RP2-ە، هەندێکی دیکەش دەرمانێکی دیکەی شێرپەنجەیان پێدرا بەناوی نیڤۆلوماب.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیارێکی نوێ لەبارەی منداڵانی شەهید دەدات

بابەتی دواتر

بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی: لەمەوبەدوا لەبەردەم ماڵەکاندا کرێی کارەبا وەردەگرین

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی لەبارەی ئەو كەسەی دوای ڤاكسین توشی ئیفلیجی بووە، ڕاپۆرتی داوە بە بەغداد

دکتۆر سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی ڕایگەیاند، لیژنەیەکی زانستیی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی بەردەوامە لە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون…
Total
0
Share