لە ناحیەی پردێ تەرمی هاوڵاتییەک دۆزرایەوە

تەرمی هاوڵاتییەک لە نێوان گوندەکانی بیبانی و کەڵوڕ لە سنووری ناحیەی پردێ دۆزرایەوە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە شاری کەرکوک لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادار گواستییەوە، ئەمشەو تەرمی هاوڵاتییەک لە نێوان گوندەکانی بیبانی و کەڵوڕ لە سنووری ناحیەی پردێ دۆزراوەتەوە و پۆلیسی پردێ گەیشتووەتە شوێنی رووداوەکە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێی ئەو ناسنامەیەی کە لە گرفانیدا بووە، کوژراوەکە ناوی عەباس زاهیرە و تەمەنی 42 ساڵە و لە نەتەوەیی عەرەبە و دانیشتووی گەڕەکی دۆمیزە

ئاشکراشیکرد، کوژراوەکە ئاسەواری 11 گوللە بە جەستەیەوە بووە، تا ئێستا هۆکاری رووداوەکە نەزاندراوە و لێکۆڵینەوەکان لەو بارەیەوە دەستیانپێکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سۆران عومەر: پەسەندکردنی بودجە ئەوەی یەکلاییکردەوە کە پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران و دامەزراندن بۆ هیچ توێژێکی هەرێم ناکرێت

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، “پەسەندکردنی بودجە ئەوەی یەکلاییکردەوە کە پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران و دامەزراندن بۆ هیچ توێژێکی هەرێم…
Total
0
Share