ئێران سبەی بە یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان دیاریكرد و مەرجەعی باڵای شیعەكانیش دەڵێت، سبەی تەواوكاری مانگی ڕەمەزانە و هەینی یەكەم ڕۆژی جەژنە.
نوسینگەی عەلی خامنەیی، ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی لە ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویكردەوە، بەپێی ڕاپۆرتە جیاجیاكان بینینی مانگی شەوال ئەمڕۆ لە ئاوابوونی خۆردا بینراوە، لەسەر ئەو بنەمایەش سبەی پێنجشەممە یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانە.
لای خۆیەوە نوسینگەی عەلی سیستانی، گەورە مەرجەعی باڵای شیعەكان لە عێراق ڕایگەیاند، سبەی تەواوكاری مانگی ڕەمەزانە و ڕۆژی هەینی یەكەم ڕۆژی جەژنە.
ئەمەش لەكاتێكدایە سعودیە و زۆرێك لە وڵاتی ئیسلامی سبەینێ-یان وەك یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان دیاریكردووە.