مەرقەدی عەبابەیلێ سوتێندرا

مەرقەدی و ئارامگەی (ئەبو عوبەیدە) لە عەبابەیلێ

مەرقەدی گوندی عەبابەیلێ لەلایەن كەسانی نەناسراوەوە سوتێنرا و ئەنجومەنی گوندەكەش بە هەوڵی گێرەشێوێن و ترسنۆکانە ناویدەبات.

لەلایەن كەسانی نەناسراوەوە ئەمڕۆ چوارشەممە هەوڵی تێكدان و سوتاندنی مەرقەدی و ئارامگەی (ئەبو عوبەیدە) كە دەكەوێتە گوندی عەبابەیلێ لە پارێزگای هەڵەبجە درا و بەهۆیەوە زیان بە بەشی دەرەوەی ئارامگەكە گەیەنرا.

پەیامنێرمان لە هەڵەبجە پێی ڕاگەیاندین، هێزەكانی ئاسایش گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەكە و لێكۆڵینەوەیان دەستپێكردووە.

لای خۆیەوە ئەنجومەنی گوندەكە ڕونكردەوەیەكی بڵاوكردووەتەوە و دەڵێت، ئیدانەی سوتاندنی مەرقەد و ئارامگاكە دەكەین و دەکەین و “بەتوندی مەحکومی دەکەین و بێگومانین ئەوە دەستێکی گێرەشێوێن و ترسنۆکانەیە”.

ئەنجومەنی گوندەکە داواش لە لایەنی پەیوەندیدار دەكات بەزوویی بەکاری خۆیان هەستن بۆ دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی.

بابەتی پێشتر

ئێران پێنجشەممە و سیستانی هەینی بە یەكەم ڕۆژی جەژن دیاریدەكەن

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) گەورەکانی ئیتاڵیا براوەی هەفتەی 36ی کالچیۆ بوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share