هۆکاری تەقینەوەی باڵۆنی ساڵۆنەکەی هەولێر کارگەی غازی نایاسایی بوو

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا، هۆکاری تەقینەوەی باڵۆنەکانی بەردەم ساڵۆنەکەی هەولێر کە دیمەنێکی سامناکی درووستکرد، کارگەی غازی نایاسایی بووە کە هی کەسێکی خەڵکی بەنگلادیش بووە.

دوو رۆژ بەر لە ئێستا، لە کاتێکدا ئاهەنگ بۆ ساڵۆنێک دەگێڕدرا لەلایەن خاوەنەیەکەوە و رێوڕەسمێکی بچووک بۆ بەرەوپێشچوونی کارەکانیان رێکخرابوو، ئەو باڵۆنانەی بۆ مەڕاسیمەکە برابوون ئاگریان گرت و تەقین.

کارگەی غازی کەسە بەنگلادیشییەکە لە هەولێر، کارگەیەکی نایاسایی بووە و بێمۆڵەت بووە و لە شوێنی نیشتەجێبوون ئەو کارەی کردووە، لەناو گەڕەکدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

باڵانبۆ محەمەد: حكومەت پارەی هاوپەیمانان وەردەگرێت و پاداشتی خانەنشینیی پێشمەرگە نادات

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، حكومەتی هەرێم بە بیانووی نەبوونی بودجەی پێویست پاداشتی ژمارەیەك لەو پێشمەرگانە خەرجناكات كە خانەنشین…
Total
0
Share