کشتوکاڵی عێراق: بۆ ئەمساڵ بەرهەمهێنانی گەنم ئاستی خۆبژێویی تێپەڕاندووە

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند، گەیشتوینەتە ئاستی خۆبژێویی لە بەرهەمهێنانی گەنمدا کە بڕەکەی بە زیاتر لە یەک ملیۆن و 200 هەزار تۆن مەزەندە دەکرێت.

لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق ئاماژەی بەوە کردووە، ”بەرهەمهێنانی گەنم لە عێراق بۆ وەرزی کشتوکاڵی 2023-2024 گەیشتووەتە شەش ملیۆن و 400 هەزار تۆن کە ئاستی خۆبژێویی تێپەڕاندووە بە زیاتر لە یەک ملیۆن و 200 هەزار تۆن”.

عەباس جەبار مالکی، وەزیری کشتوکاڵی عێراق جەختی لە گرنگی بەرهەمهێنانی تۆوی پاککراوە و باش وەک ئامادەکارییەک بۆ وەرزی داهاتوو بۆ چاندنی گەنم کردەوە و دەڵێت، ”کاریگەری ئەرێنی دەبێت لەسەر بەرهەمهێنانی گەنم لە عێراق لەڕووی چەندایەتی و کوالێتیەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قـ.ـەیس خـ.ـەزعەلی پیرۆزبایی یادی 51 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی لە بافڵ جەلال تاڵەبانی دەکات

قـ.ـەیس خـ.ـەزعەلی ئەمینداری گشتیی بزوتنەوەی عەسائیب ئەھلی حەق پیرۆزبایی یادی 51 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بافڵ…
Total
0
Share