کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستیپێکرد

کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستیپێکرد بێ ئەوەی هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێ بکرێتە بەرنامەی کارەوە.

کەمێک لەمەوبەر بە سەرۆکایەتیی موحسین مەندەلاوی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستیپێکرد، بڕیارە لە بەشی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژە یاسای هەمواری یەکەمی یاسای دەستەی داوای خاوەندارێتی بکرێت.

لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەراندا سەرۆکی نوێ هەڵنابژێردرێت و چارەنووسی ئەو پرسەش تا ئێستا بە نادیاری ماوەتەوە.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی دارایی: پارەکە گەیشت و سبەینێ مووچە دابەشدەکەین

بابەتی دواتر

وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی دابەشکردنی مووچەی راگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share