کەشناسیی هەرێم: لە سبەینێوە بارانبارین دەستپێدەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، لە سبەینێوە شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاسمان پەڵەهەور دەبێت پاشان دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور، پلەی گەرما نزیکدەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

ئاشکراشیکرد، سبەینێ هەینی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو، سەرەتا نمە باران لە کاتەکانى دواى نیوەرۆدا دەستپێدەکات، پاشان لە شەودا رێژەى دابارین لە زۆربەى ناوچەکان زیاتر دەبێت بە تایبەت لە سنوورى پاریزگاى سلێمانى و هەڵەبجە و ئیدارەى سەربەخۆی راپەڕین.

ئاماژەیبەوەشکرد، پێشبینی بەفر بارینێکی کەم لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم دەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی تۆمه‌تبارێكی به‌تۆمه‌تی‌ فێڵكردن ‌و ده‌ستبڕین دەستگیركرد

پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، مه‌فره‌زه‌كانی‌ بەشی پۆلیسی ناوشار ڕۆژئاوا – بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ كوردسات تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركردووە به‌تۆمه‌تی‌ فێڵكردن ‌و ده‌ستبڕینی‌…
Total
0
Share