حەج و عومرەی عێراق: خاوەنی چەند کۆمپانیایەک دەستگیرکران لەسەر بانگەشەکردن بۆ حەجی بازرگانی

دەستەی باڵای حەج و عومرەی عێراق بڵاویکردەوە، خاوەنی چەند کۆمپانیایەک دەستگیرکران کە کاری بەلاڕێدابردنی هاوڵاتییانیان کردووە و بانگەشەی حەجی بازرگانییان کردووە.

حەسەن فەهد، وتەبێژی دەستەکە رایگەیاند، هەندێک لە خاوەن کۆمپانیاکانی عومرە و حەج فێڵیان لە هاوڵاتییان کردووە و بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ڤیزەیان هەیە و هاوڵاتییان دەتوانن رێوڕەسمی حەج ئەنجام بدەن لە رێگەیانەوە بەشێوەی حەجی بازرگانی هەر بۆیە لەسەر ئەو کارە رێکاری یاساییان لەبەرامبەر گیرایەبەر و دەستگیرکران.

هۆشداریشی بە هەر کەسێک داوە کە ئەو کارە دەکات، هەماهەنگی لە نێوان دەستەکەیان و وەزارەتی ناوخۆی عێراق و وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە هەیە لەسەر بابەتەکە.

داوای لە هەموو هاوڵاتییان کرد، نەکەونە ژێر کاریگەری ئەو کەسانەی کاری لەو جۆرە دەکەن و بانگەشەی حەجێکی لەو جۆرە دەکەن.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی نوێنەران پڕۆژە یاسای بە تاواندانانی ئاساییكردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیلی پەسەندكرد

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە كۆی دەنگ پڕۆژە یاسای بە تاواندانانی ئاساییكردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیلی پەسەندكرد. ئەمڕۆ پێنجشەممە ئەنجومەنی…
Total
0
Share