دوای (10) ساڵ دابڕان لەیکەرز بووە پاڵەوانی خولی یانە پیشوەرەکانی ئەمریکا

درەنگانێکی شەوی ڕابردوو ڕوبەڕوبوونەوەی شەشەمی خولی یانە پیشەوەرەکانی ئەمریکا ئەنجامدرا، تیمی لۆس ئەنجلس لەیکەرز بردنەوەی تۆمارکرد و نازناوی ئەم وەرزەی بەدەستهێنا.

نازناوی (NBA) ی 2020 ژمارە (17)یە لە مێژووی تیمە ناودارەکەی بواری باسکەی ئەمریکا، دوای ئەوەی بە ئەنجامی چوار ڕوبەڕوبوونەوە بەرانبەر دوو لە یاری کۆتایی سەرکەوتنی بەرانبەر تیمی مەیامی هیتس تۆمارکرد.
کێبڕکێکانی (NBA) لەسەرەتاکانی ساڵی 2020 بەهۆی تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ماوەی چوار مانگ ڕاگیران، لە دوای دەستپێکردنەوە چالاکییەکان سەرجەم ڕوبەڕوبوونەوەکان لە دێزنی ووڕڵد لە فلۆریدا ئەنجامدران.
لیبرۆن جەیمس، ئەفسانەی ئەمریکا و تیمی لەیکەرز لە چنینەوەی نازناوەکە پشکی شێری بەردەکەوێت، بەو پێیەی لە ڕوبەڕوبوونەوەی شەشەمی کۆتایی 28 خاڵ و 14 ڕیباوند و 10 تۆپی یەکلاکەرەوەشی ئاڕاستەی هاوڕێکانی کرد، لە ڕووی بەرگرییەوە کاریگەری لەسەر کەمکردنەوەی هێرشەکانی مەیامی هیت دروستکرد.
لەلایەن ڕایەڵەی یانە پیشوەرەکانەوە خەڵاتی باشترینی یاری کۆتایی بە جەیمسی ناسراو بە “پادشا” بەخشرا، کە ئەوەش یەکەمجارە لە مێژوودا ڕوودەدات و یاریزانێک بە درێسی سێ تیمەوە (مەیامی هیت، کلیڤلاند کاڤالێرز، لۆس ئەنجلس لەیکەرز) خەڵاتی باشترینی یاری کۆتایی دەچنێتەوە.
لۆس ئەنجلس لەیکەرز لە ساڵی 2010وە نازناوە گەورەکەی بواری باسکەی بەدەستنەهێناوە (NBA)، بۆیە یاریزانان و ستافی یانە بە فەرمی وەک دیارییەک گوزارشتیان لە نازناوەکە کرد بۆ کۆبی براینتی ئەفسانە، کە لە ساڵی 2020 بەهۆی ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەوە لەگەڵ کچەکەی گیانی لەدەستدا.
بابەتی پێشتر

مباپێ کریستیانۆ بە باشترینی مێژوو دەزانێت

بابەتی دواتر

ڕۆمانۆلی و ئیبراهیمۆڤیچ بۆ دێربی مادۆنینا ئامادەدەبن؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share