ئەستۆن مارتن ئەلۆنسۆی کردە جێگرەوەی ڤیتێل

تیمی ئەستۆن مارتن لە بواری “فۆرمولا 1″، بە فەرمی گرێبەستی لەگەڵ فێرناندۆ ئەلۆنسۆی ئیسپانی واژۆ کرد.

تیمی ئەستۆن مارتنی بەریتانی دوای وازهێنانی سباستیان ڤیتێلی شۆفێری سەرەکی، ڕاستەوخۆ بۆ ساڵی 2023 گرێبەستی لەگەڵ فێرناندۆ ئەلۆنسۆی شۆفێری ئیسپانی تیمی ئالپین و دووجار پاڵەوانی جیهان واژۆ کرد.

لەو بارەیەوە تیمەکە ئاماژەی کردووە، “شانازییەکی گەورەیە وەرزی داهاتوو سوود لە ئەزموونی ئەلۆنسۆ وەردەگرین”.

لە بەرامبەردا شۆفێرە ئیسپانییەکە دەڵێت، “تیمی مارتن هەموو وزەی خۆی بەکارخستووە بۆ گەیشتن بە سەرکەوتن، پێم وایە لە ئێستادا یەکێکن لە باشترینەکانی فۆرمولا 1.”

بەپێی زانیارییەکان، تیمی ئەستۆن مارتن بۆ وەرزی 2023 بۆندی لەگەڵ ئەلۆنسۆ واژۆ کردووە، چانسی ئەوەشیان دەبێت گرێبەستەکە بۆ چەند وەرزێک درێژ بکرێتەوە.

بابەتی پێشتر

بالۆتێلی دەبێتە سوپرایزی مێرکاتۆ

بابەتی دواتر

چێڵسی تەنگی بە دوو مانچستەرەکە هەڵچنیوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share