پادشای باسکە توندترین وەڵامی زڵاتان دەداتەوە

پادشای باسکەی ئەمریکا بەهۆی سیاسەتەوە وەڵامی سوڵتانی تۆپی پێ دەداتەوە

لیبرۆن جەیمس، باشترینی باسکەی خولی یانە پیشوەرەکانی ئەمریکا (NBA) و ناسراو بە “پادشا”، زۆر بەتوندی وەڵامی ڕەخنەکانی زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچی سویدی ئەستێرەی یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی دەداتەوە.

لیبرۆن جەیمس وەرزێک زیاترە لە بوارە سیاسیەکان تێوەگلاوە و بەهێزەوە پاڵپشتی هەموو ئەو گروپ و ڕێکخراوانە دەکات، کە دژی ڕەگەزپەرستی و سیستمی سیاسی وڵاتی ئەمریکا دەوەستنەوە، یەکێکیش بوو لە ناودارترین ئەو کەسایەتیانەی پاڵپشتی کەمپینی “بلاک لایڤس ماتەر”ی دەکرد و دژی سیاسەتی دۆناڵد ترەمپ و ئیدارەکەی وەستایەوە.

لەم بارەیەوە زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچی ئەستێرەی میلان ڕایگەیاندووە، ” ئەوەی جەیمس دەیکات شتێکی تایبەت و جیاوازە، بەڵام من جیاواز بیردەکەمەوە و حەزم بەوە نییە لە بارەی کەسێکی سیاسی دیاریکراوەوە قسە بکرێت، یاریزان دەبێت ئەو کارە بکات کە دەیزانێت، من یاری تۆپی پێ دەکەم لەبەرئەوەی باشترینم تیایدا، ئەگەر سیاسی بیت لە بواری سیاسەتدا کاربکە”.

لیبرۆن جەیمز بەتوندی وەڵامی زڵاتانی سویدی دەداتەوە

لە وەڵامی ئەم لێدوانەدا، “پادشا” بە میدیاکانی ئەمریکای ڕاگەیاندووە، ” هەرگیز لە هەڵەکردنی سیاسیەکان بێدەنگ نابم، لە بارەی گەلەکەم، نادادپەروەری و ستەمی کۆمەڵایەتی و ڕەگەزپەرستی و پاکتاوکردنی پلان بۆداڕێژراوەوە قسە دەکەم، ئەوەی لە کۆمەڵگەکەمان ڕوودەدات منیش دەگرێتەوە لەبەرئەوەی بەشێکم لەم کۆمەڵگەیە، دەزانم چی دەگوزەرێت، 300 منداڵ لە فێرگەکەم بە هەمان ئاستەنگیدا تێپەڕدەکەن و پێویستیان بە دەنگێکە، خۆم بە دەنگی ئەوان دەزانم، دەنگی خۆم بەکاردەهێنم بۆ هەموو ئەو بابەتانە، نەک تەنها لە وڵاتی خۆم، بەڵکو لە هەموو جیهان”.

بابەتی پێشتر

عێراق.. بۆمبێكی چێندراو بە كاروانێكی ئۆتۆمبێلەكانی هاوپەیمانان تەقییەوە

بابەتی دواتر

توخێل داوایەکی سەیری لە بەرپرسانی یانەی چێڵسی کردووە !

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share