(NBA) مەیامی هیت لە لوتکەدا بەردەوامە و کلیپەرز لە لەیکەرزی بردەوە

یەکەمی گروپی خۆرهەڵاتی خولی یانە پیشەگەرەکانی ئەمریکا، تیمی مەیامی هیت بە بردنەوەی لە نیویۆرک نیکس پارێزگاری لە پێگەکەی کرد.

تیمی مەیامی هیت بە جیاوازی 15 خاڵ (115-100) بردنەوەی بەرامبەر نیویۆرک نیکس تۆمارکرد، بەو ئەنجامەشەوە لە لوتکەی ڕیزبەندیی گروپی خۆرهەڵات هاوشانی چیکاگۆ بوڵز بەردەوام بوو.

لەلایەکی دیکەوە لۆس ئەنجلس کلیپەرز بەئەنجامی (105-102) بردنەوەی بەرامبەر لۆس ئەنجلس لەیکەرز تۆمارکرد، ئەنجامەکانی دیکەش بەم جۆرە بوون:

ڕاپتەرز 105-102 هۆرنێتس

ئۆکلاهوما 129-125 پیسەرز

ڕۆکێتس 111-119 ماجیک

سپێرز 157-153 ویزاردز

مەیامی 115-100 نیکس

فیلادلفیا 133-102 مینیسۆتا

پیلیکانز 117-102 سەنز

ماڤرێکس 109-114 یوتا جاز

کلیپەرز 105-102 لەیکەرز

بابەتی پێشتر

بەخشینی پارە بە بیتکۆین بۆ هاوکاریی ئۆکرانیا گەیشتووەتە ملیۆنان

بابەتی دواتر

لاپۆرتا یاریزانێکی گەورە دەکاتە قوربانیی هالاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share