هامیڵتۆن بەهۆی گوارە و ئەنگوستیلەکانییەوە دژی (فیا) دەوەستێتەوە

ئەفسانەی خێرایی و پاڵەوانی پێشووی بواری فۆرمولا 1، لویس هامیڵتۆن بەهۆی ئێکسسواراتەکانییەوە لەگەڵ فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی ئۆتۆمبێلە خێراکان ڕووبەڕووی کێشە دەبێتەوە.

هامیڵتۆن یەکێکە لە شۆفێرە ناودارەکانی بەریتانیا و جیهان، ئەفسانەکەی بواری فۆرمولا 1 و بەوە ناسراوە کە گرنگی بە شێوە ڕوخساری دەدات، هەروەها بەردەوام ئێکسسواراتی گرانبەها بە گوێیەکانی و لووتیدا هەڵدەواسێت، چەندین ئەنگوستیلەی گرانبەهاش لە کاتە ئاسایییەکاندا دەکاتە پەنجەکانی.

هامیڵتۆن لە پێشبڕکێی ئوسترالیا ئاگادار دەکرێتەوە، کە بەپێی یاسا کۆنەکانی فۆرمولا 1، بۆی نابێت هیچ ئێکسسواراتێک بە خۆیدا هەڵبواسێت، لەو بارەیەوە دەڵێت، “نیازم نییە لووتەوانە و گوارەکانم لێبکەمەوە، هەست دەکەم ئەو شتانە بابەتی تایبەتین، دەبێت توانای ئەوەمان هەبێت کە خۆمان بین، چەندین کون لە جەستەمدا کراون و ناتوانم پڕیان بکەمەوە، یاخود لێیان بکەمەوە چونکە بەتایبەت گوارەکانی گوێی ڕاستم کە بەتەواوی بەستراونەتەوە بە گوێیەکانمەوە، ئەگەر بمەوێت لایان ببەم ناچار دەبم بەشێک لە گوێم لێبکەمەوە”.

بابەتی پێشتر

پێشبینیدەكرێت ڕێژەی هەژاری لە عێراق بۆ 25% بەرزببێتەوە

بابەتی دواتر

كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید پێش یارییەكەی چێڵسی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share